مامۆستایەک لەئامێدی بەشێوەی گرێبەست دامەزرێنرا
.jpg)
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
هاوڵاتی نوسراوێکی فەرمی بەواژووی بەڕێوەبەری پەروەردەی ئامێدی دەست کەوتووە کە تیادا ئاماژە بە دامەزراندنی مامۆستایەکی گرێبەست کراوە.
لە نوسراوەکەدا ئاماژە بە رازەمەندی وەزارەتی دارایی دراوە لەسەر گرێبەستی ئەو مامۆستایە ، بەمووچەی مانگانە 500هەزار دینار.
نەبیل شنگالی، کارمەندی ڕاگەیاندنی بەرێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی دهۆک بە هاوڵاتی وت" ئەو نوسراوە ڕاستە، ئەو مامۆستایە بە لەجێدانان دامەزراوە، بۆشاییەک هەبوو لە پەروەردەی ئامێدی بۆیەی بەڕێوەبەری پەروەردەش ئەو کەسەی داناوە وەک گرێبەست ئەمەش مافی خۆیەتی کە کەسێکی تر لەشوێنی دابنێت"
دامەزراندنی ئەو مامۆستایە لەکاتێکدایە کە چەندین ساڵە مامۆستایانی وانەبێژ داوای گرێبەست یان بەهەمیشەیی بوون دەکەن کە ژمارەیان 36 هەزار وانەبێژن.

بابهتی پهیوهندیدار