ناوەڕۆکى ئەو دوو نامەیەی کە مەسرور بارزانى بۆ سودانى ناردووە

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

شاندى هەرێم و کۆمیسۆنى باڵاى هەڵبژاردنەکانى عێراق کۆبونەوە و جەختکرایەوە لە ئەنجامدانى هەڵبژاردنى پەرلەمان لەو کاتەى دیاریکراوە، سەرۆکى دیوانى ئەنجومەنى وەزیرانى هەرێمیش دەڵێت: لەبارەى موچەوە سەرۆک وەزیرانى هەرێم دوو نامەى بۆ سودانى ناردووە.

لە دواى کۆبونەوەکەى شاندى هەرێم و کۆمیسیۆنى باڵاى هەڵبژاردنەکانى عێراق، هەریەک لە دادوەر عومەر ئەحمە، سەرۆکى کۆمیسیۆنى باڵاى هەڵبژاردنەکان و ئومێد سەباح، سەرۆکى دیوانى ئەنجومەنى وەزیران کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیان ئەنجامدا.

ئومێد سه‌باح سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له‌كۆنگره‌ ڕۆژنامەوانییەکەدا له‌ به‌غدا كه‌ تایبه‌ت بو به‌ رێكاره‌كانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان له‌لایه‌ن كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراقه‌وه‌ رایگه‌یاند،  مه‌سرور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم دو نامه‌ی بۆ محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ره‌وانه‌ كردوه‌، بۆ ئه‌وه‌ی ره‌زامه‌ند بێت به‌ ناردنی موچه‌ی سێ مانگی كۆتایی ئه‌مساڵ و هه‌مواركردنه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك بڕگه‌ی یاسای بودجه‌ی 2024 و 2025.

سەرۆکى کۆمیسیۆن، جەختیکردەوە لە بەڕێوەچونى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان لە وادەیەى لە 25ى 2ى 2024 دیاریکراوە.

ئاشکراشى کرد، هەڵبژاردنەکە بە یاساى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان بەڕێوە دەچێت، لەبارەى ئەو سکاڵایەى لەسەر یاساکەش لە دادگاى فیدڕاڵى هەیەـ عومەر ئەحمەد وتى،" بڕیارەکە هەرچۆنێک بێت، گرفت بۆ ئێمە دروست نابێت و بەپێى ئەو خشتەیەى دیاریمان کردووە کارەکانى خۆمان دەکەین".

سەبارەت بەو دوو نامەیەی مەسرور بارزانی بۆ سودانی ناردووە ئومێد سه‌باح ئه‌وه‌ی رونكرده‌وه‌،لە نامه‌ی یه‌كه‌م مه‌سرور بارزانی داوا له‌ سه‌رۆك وه‌زیران و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی فیدڕاڵی ده‌كات كه‌ ئه‌و سێ مانگه‌ی ماوه‌ بۆ موچه‌ی هه‌رێم به‌ هه‌ر میكانیزمێك بێت بنێردرێت، "ئومێد ده‌كه‌ین له‌ كۆبونه‌وه‌كانی داهاتوی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراقدا ده‌نگ له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ بدرێت."

وتیشی، نامەی دووەم، لەبارەى گۆڕانکارى لە یاساى بودجە و چۆنییەتى جیاکردنەوە موچە لە بابەتە سیاسییەکان و هەروەها نەوت و رێکخستنەوەى داهاتەکانى تر، بۆچونى هەرێمیان خستووەتەڕو.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار