پەرلەمانتارێکی کورد لە عێراق باس لە چارەنووسی سێ مووچەی ئەمساڵ دەکات
.jpg)
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
سۆران عومەر، پەرلەمانتاری کۆمەڵی دادگەری لە عێراق، رایگەیاند چارەنووسی مووچەی سێ مانگی فەرمانبەرانی هەرێم دیار نییە و عێراق یاسای بودجەی ساڵی 2023ی جێبەجێ نەکردووە.
لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا سۆران عومەر باسی لە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم کرد و وتی، "عێراق بۆ ساڵی 2023 یاسای بودجه‌ی جێبه‌جێ نه‌كردووه نه بۆ هه‌رێمی كوردستان و نه بۆ پارێزگاكانی دیكه، هۆكاره‌كه‌شی تائێستا نازانین كه ئایا بۆچی ئه‌مه ده‌كه‌ن ئایا ترسیان هه‌یه له هه‌رشتێك كه رووده‌دات نازانین، به‌ڵام په‌یوه‌ست به موچه‌ی هه‌رێم یه‌ك 700 ملیار دیناری دیكه ماوه كه به‌قه‌رز وه‌رده‌گیرێت، واتا ده‌چینه ساڵی نوێوه و چاره‌نوسی سێ موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم دیارنییه."
تا ئێستا حکومەتی هەرێم دوو جار 700 ملیار دیناری بە قەرز لە حکومەتی عێراق وەرگرتووە لە چوارچێوەی رێککەوتنێکدا کە لە ناوەڕاستی مانگی ئەیلولی ئەمساڵ لەنێوان مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێم و محەممەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق ئەنجامدرا. ئەو بڕە پارەیە لەگەڵ داهاتی ناوخۆ بۆ مووچەی مانگی حەوت و هەشتی ئەمساڵ خەرجکرا.
بڕیارە ئەو 700 ملیار دینارەی تریش کە دەنێردرێت بۆ مووچەی مانگی نۆ خەرج بکرێت، واتە تا ئێستا هیچ رێککەوتنیک نییە بۆ دابینکردنی مووچەی مانگی دە، یازدە، دوازدەی ئەمساڵ.
سۆران عومەر باسی لەوە کرد لە دوایین دیداریدا لەگەڵ سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق ئەوەی پێوتووە کە پاکتاوی شەش مانگی 2023 دەکەن و ئەگەر دەرکەوت هەرێمی کوردستان پارەی تر مابێت کە پێی بدرێت پێی دەدەن و ئەگەر قەرزاریش بێت ئەوا دەیخەنە بودجەی ساڵی 2024.
پەرلەمانتارەکەی کۆمەڵی دادگەری وتیشی، "چاره‌سه‌ری ئه‌م گرفته‌ی كه به‌رۆكی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی گرتوه ته‌عدیلی یاسای بودجه‌یه، كه ئه‌مه‌ش یه‌كێكی دیكه‌یه له‌و پرسانه‌ی ده‌بوو شاندی هه‌رێم سەردانی به‌غدای بکردایە و گۆڕانكاریه‌كه پێشكه‌ش بكات و حكومه‌تی عێراقیش خۆشی ته‌عدیلی هه‌یه له‌سه‌ر یاسای بودجه و داوا ده‌كات چه‌ند مادده‌یه‌كی یاسای بودجه بۆ ساڵی 2024 هه‌مواربكرێت یه‌كێك له‌وانه ده‌رهێنانی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم له ئینفاقی فیعلی كه غه‌درێكه له موچه‌خۆرانی هه‌رێم كراوه."
