کەسێک لە سۆران براکەی خۆی دەکوژێت

2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
بەرێوبەرایەتی پۆلیسی سۆران رایگەیاند کەسێکیان دەستگیرکردووە کە بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە براکەی خۆی کوشتووە.
بەرێوبەرایەتی پۆلیسی سۆران لە راگەیاندراوێکدا دەڵێت، لەلایەن هاوڵاتیانی گەڕەکی بارزانی شاری سۆران ئاگادارکراونەتەوە لە روداوێکی کوشتن و دووی گەیشتنی هیزەکانیان بە شوێنی روداوەکە دەرکەوتووە کەسێک براکەی خۆی بە چەکی دەمانچە کوشتووە.
لە راگەیاندراوەکە هاتووە، "دوای ئاگادار کردنەوەمان لە لایەن هاوڵاتیان لە گەرەکی بارزان ی لە شاری سۆران بە هەبوونی ڕووداوێکی کوشتن، دوای گەیشتنی هێزەکانمان لە بەشی پۆلیسی ناوشاری سۆران دەرکەوت کەوا کەسێک بەناوی ( ج . ح . ن ) بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتی لەگەڵ براکەی خۆی بەناوی ( آ . ح . ن ) بە چەکی جۆری دەمانجە تەقەی لێ کردووە و گیانی لەدەست داوە."
پۆلیسی سۆران باس لەوەش دەکات تۆمەتبارەکە بەپێی ماددەی (٤٠٦) دەستگیرکراوە.
هاوکات لەسەر وردەکاری رووداوەکە مقەدەم شەماڵ دێواری، وتەبێژی پۆلیسی سۆران راگەیاند، بەھۆی کێشەی خێزانییەوە دەمەقاڵێ لە نێوان کوڕ و باوکێک دروستبووە، لە ئەنجامدا کەسێک تەقە لە برایەکی تری دەکات و دەیکوژێت.
وتەبێژی پۆلیسی سۆران وتیشی، ئەو کەسەی کوژراوە پیشەی پێشمەرگەیە و ماوەی چەند رۆژێکە ھاوسەرگیری کردووە.
