درۆنێکی بۆمبێڕێژکراو لە بنکەى سەربازى هاوپەیمانان لە هەریر تەقییەوە

2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان، لە فڕۆکەخانەی هەریر درۆنێکی بۆمبڕێژکراو کەوتووەتە خوارەوە و تەقیوەتەوە.
ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە بە درۆنێکی بۆمبڕێژکراو هێرشکرایە سەر بنکەی سەربازیی هەریر و بەپێی زانیارییەکان، ئاگر لە ناوچەکە کەوتوەتەوە.
بە گوێرەی زانیارییەکان ئاگرەکەی نێو فڕۆکەخانەی هەریر تا دێت گەورە دەبێت و کۆگەی سوتەمەنیی فڕۆکەخانەکە ئاگری گرتووە.
ئەوە لە کاتێکدایە بەرەبەیانی رۆژی سێشەممە 7/11/2023، لە ڕێگەی سێ درۆنی بۆمبڕێژکراو هێرشکرایە سەر بنکەی سەربازیی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر؛ دوانیان لە ئاسماندا تەقێندرانەوە و ئەوەی دیکەشیان بەنەتەقیوی کەوتەخوارەوە..
پێشتریش ماڵپه‌ڕی "ئێن بی سی نیوز"ی ئه‌مریكی له زاری چه‌ند به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا "پێنتاگۆن" بڵاویكرده‌وه، به‌هۆی هێرشی گروپه چه‌كدارییه‌كانی عێراق له‌م دواییانه‌دا نزیكه‌ی 45 سه‌ربازی ئه‌مریكی برینداربون، برینی هه‌ندێكیشیان سه‌خته.
