دوای سێ مانگ لە دواکەوتنی ژینگە پارێزانی ئاکرێ مووچەکەیان بە لێبرینەوە وەرگرت

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

لێبرینی مووچە گەڕایەوە؛ دوای سێ مانگ لە دواکەوتنی ژینگە پارێزانی ئاکرێ مووچەکەیان بە لێبرینەوە وەرگرت، هەر ژینگە پارێزەک 40 بۆ50 هەزار لە مووچەکانیان بڕدراوە.

ژینگە پارێزیک کە نەیویست ناوەکەی ئاشکرا بکرێت بە هاوڵاتی وت: " بەهۆی دواکەوتنی مووچەکانمان بۆماوەی پێنج رۆژ بایکۆتی دەواممان کرد، بەڵآم دوای سێ مانگ لە وەرنەگرتنی مووچەکانمان بەهۆی بایکۆتکردنمانەوە، 40 بۆ 50هەزار دینارمان لێبڕدراوە."

وتیشی، " هەرچەندە بەرپرسانی کۆمپانیای MRF کە ئێمە بە  گرێبەستین لەگەڵیان کاردەکەین داوایان لێکردین گەر  بگەڕێینەوە بۆ دەوام مووچەمان دەدەنێ بەڵام  بەشێکیان لێبڕیبوو".

ئەو ژینگەپارێزە ئەوەشی ڕونکردەوە ،" مووچەکەمان 410هەزارە بەڵام بۆئەم مانگە تەنها 375هەزار دیناریان حساب کردوین ، ئەمەش یەکەمجارنیە کە مووچە لەئێمە دەبردرێت " .

کاری پاککردنەوەی شەقام و شوێنە گشتیەکان لە هەرسێ قەزای ئاکرێ، بەردەڕەش ، شێخان لەلایەن کۆمپانیای MRFوە بەرێوەدەبرێت

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار