پەروەردەی کەرکووک بڕیارەکەی لەبارەی گۆڕینی پیتی کوردی هەڵوەشاندەوە

2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی پارێزگای كه‌ركوك، له‌نوسراوێكی نوێ‌دا په‌شیمانبونه‌وه‌ی له نوسراوه‌كه‌ی پێشتری ده‌ربڕی كه بڕیاریدابو، پیتی كوردی له نوسینی ناوی خوێندكاران به‌كاربهێندرێت.
لە 9-11-2023 ناوەندى پشکنینى خوێندنى سەرەتایی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەى کەرکووک نووسراوێکی ئاراستەى قوتابخانە سەرەتاییەکانى ئەو شارە کرد و ئاماژەى بەوە داوە، بەم نزیکانە دەفتەرى ئەلیکترۆنى بۆ ساڵى خوێندنى 2023-2024 بڵاودەکەنەوە و بۆ ئەو مەبەستە چەند رێنوێنییەکی بۆ تۆمارکردنى ناوى قوتابییانى قۆناخى سەرەتایی ئاراستەکردوون کە جێبەجێى بکەن.
یەکێک لە رێنوێنییەکان ئەوە بوو کە پیتەکانى (پ، ژ، چ، گ، ۆ، ڵ، ڕ، ک) بەکارنەهێنن لە کاتى نووسینی ناوی قوتابییەکاندا و لەبری ئەوە پیتە هاوتاکانى لە زمانى عەرەبیدا بنووسرێت.
ئەمڕۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی كه‌ركوك لە بڕیارەکەی پەشیمانبۆوەوە لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویكرده‌وه، دوای په‌یوه‌ندی به لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان، له‌سه‌ر ده‌فته‌ری تاقیكردنه‌وه‌ی قۆناغی سه‌ره‌تایی بڕیاردرا به به‌كارهێنانی پیته‌كانی (پ، ژ، ڤ، چ، گ، ۆ، ڵ، ێ، ڕ، ك).
پێشتر ئەو بڕیارەی په‌روه‌رده‌ی كه‌ركوك بە لابردنی پیتە کوردییەکان، نیگه‌رانی زۆری لێكه‌وته‌وه و به پێشێلی رونی مافه‌كانی كورد و سوكایه‌تی به‌زمانی كوردی و ته‌عریبێكی وه‌سفكرا، هه‌روه‌ها به هه‌نگاوێكیش دانرا بۆ پێشێلكردنی ده‌ستوری عێراق كه زمانی كوردی هاوشێوه‌ی عه‌ره‌بی زمانێكی فه‌رمیه.
هەربۆیە دوای رۆژێک لەو نووسراوە و دوای خستنەڕووی کێشەکە ، ئەمڕۆ هەینی، پەروەردەی کەرکووک بڕیارەکەی هەڵوەشاندەوە.
بە گوێرەى بڕگەى یەکەمى مادەى چوارى دەستوورى عێراق، زمانى کوردى لە پاڵ عەرەبى زمانى فەرمیی دەوڵەتە و مافى تورکمان و سریان و ئەرمەنەکانیشە کە رۆڵەکانیان بەو زمانانە بخوێنن لە دامەزراوە پەروەردەییە فەرمییەکاندا بە گوێرەى رێنوێنییە پەروەردەییەکانن.
