لەمانگێكدا زیاتر لە 16 هەزار منداڵ لە نەخۆشخانەی د. جەمال ئەحمەد رەشید چارەسەركراون

2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
مانگی رابردوو 16 هەزار و 345 منداڵ بردراونەتە نەخۆشخانەی منداڵانی فێرکاری د.جەمال ئەحمەد رەشید لە سلێمانی و دوو هەزار و 182یان هێڵدراونەوە، لەو رێژەیە بەرزترینی حاڵەتەکانی سکچوون و رشانەوە بووە.
تەندروستی سلێمانی ئامارێکی بڵاوکردوەتەوە و ئاماژەی بەوەکردوە، 818 حەڵەتی سکچوون و رشانەوە و وشکبوونەوە و 456 حاڵەتی هەناسەتوندی تۆمار كراوە و 217 منداڵ لە بەشی نەبەكام داخڵ كراون، 232 منداڵ لە بەشی بەدخۆراكی و 311 منداڵ لە بەشی تیشك و دەمار و 239 منداڵ لە بەشی هێنانەوەی چارەسەری خۆراك بینراون.
بەپێی ئامارەكە، هەر لەو ماوەیەدا لەنەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمەد ڕەشیدی منداڵانی فێركاری 14.731 پشكنینی تاقیگەیی جۆراوجۆر و 230 پشكنینی گەشەی هۆرمۆن و 456 سۆنەر و 88 ئیكۆ ئەنجام دراوە و 378 تیشك گیراوە.

بابهتی پهیوهندیدار