لە روداوێکی ئاگرکەوتنەوەکەدا لە هەولێر کچێک %98ی جەستەی دەسوتێت
.jpg)
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
بەرێوبەرایەتی بەرگری شارستانی هەولێر رایگەیاند، لە روداوێکی ئاگرکەوتنەوەکەدا لە ماڵێک لە گەڕەکی فەرمانبەران کچێکی تەمەن ١٧ ساڵ %98ی جەستەی سووتا.
بەرگری شارستانی هەولیر دەڵێت، کاتژمێر یەکی بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە ئاگادارکراونەتەو لە روودانی رووداوەکە هەرچەندە رووداوەکە کاتژمێر 10:30 خولەکی شەوی رابردوو رویداوە بۆیە "زۆر درەنگ هەواڵ بە ژووری کۆنترۆڵی بەرێوەبەرایەتیمانیان دراوە."
بەرگری شارستانی هەولێر باس لەوەش دەکات، "بەپێی لێکۆڵینەوە لە ئاگرەکە هۆکارەکەی شێوەیەک سووتانی بەشێک لە ژووری چێشتخانە لە نهۆمی سەرەوەو دەرگاو رایەخێک و تەباغی خواردن ئامادەکردن بووە، کە ئەو کچە تەنها لە ماڵی مامی لەو خانووە لە نهۆمی سەرەوە ژیانی کردووە."
هاوکات ئاماژە بەوەشکراوە کە بەهۆی زۆری سووتانی جەستەیەوە، کچەکە رەوانەی نەخۆشخانەی ئیمیرجنسی هەولێر کراوە و دۆخی تەندروستی ناجێگیرە.
لەکۆتاییدا بەرگری شارستانی هەولێر رایگەیاندووە، راپۆرتییان لەسەر رووداوەکە پیشکەش کردووە و لێکۆلێنەوەی وردتر دەمێنیتەوە بۆ پۆلیسی هەولێر لەسەر راستی روودانی رووداوەکە.
