بومەلەرزەیەک لە پارێزگای ئیلام رویدا

2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
دامەزراوەی جیۆفیزیکی زانکۆی تاران رایگەیاند ئێوارەی هەیینی بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٥.١ رێختەر، لە شاری موورموور سەر بە پارێزگای ئیلام لە رۆژهەڵاتی کوردستان رویداوە.
ئەم بوومەلەرزەیە لە شارەکانی ئابدانان، دەرەشارە، دێهڵوڕان و تەنانەت پولدوختەر لە پارێزگای لوڕستان هەستی پێکراوە.
هاوکات رێکخراوی بوومەلەرزەزانی ئەمریکا رایگەیاند ئەم بوومەلەرزەیە بە گوڕی ٥.٢ ریختەر بووە.
محەممەد رەحمانی، قایممقامی ئیلام رایگەیاندووە کە بوومەلەرزەکە زیانی گیانی نەبووە، بەڵام زیانی ماددی لێکەوتووەتەوە.
پێشتر لە مانگی ئابی ٢٠١٤ بوومەلەرزەییەک بە گوڕی ٦.٢ ریختەر ئەم ناوچەیەی گرتەوە کە چەند کەس بریندار بوون و زیانی گەورەی ماددی لێکەوتەوە.

بابهتی پهیوهندیدار