جارێکی تر بە درۆن هێرش کرایە سەر فڕۆکەخانەی هەریر

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی 

لە رێی درۆنێکی بۆمب رێژکراوەوە جارێکی تر هێرشکرایە سەر فڕۆکەخانەی هەریر و بەپێی زانیارییەکان تەقینەوە دروست بووە. 

سەرچاوەیەکی ئەمنی بە میدیای پارتی راگەیاندووە، هێرشەکە لەکاتژمێر 12:35 خولەکی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ روویداوە و بەهۆی هێرشەکەوە، "تەقینەوە دروستبوە زیان بە هۆڵێکی فڕۆکەخانەکە گەیشتوە و لە ئێستادا چۆڵکراوە."

ئەمە سێیەم جارە هێرشی درۆنی دەکرێتەسەر فڕۆکەخانەی هەریر کە بنکەیەکی سەربازییە. پێشتر لە رۆژی پێنجشەممەی رابردوو، واتە دوو رۆژ لەمەوبەر، هێرشێکی هاوشێوە ئەنجامدراوە دژەتیرۆری کوردستان-پارتی رایگەیاند،  بە سێ درۆن و لە دوو کاتی جیاوازدا ئەنجامدرا هێرشەکە ئەنجامدراوە. 

پێشتریش لە هەفتەی رابردوودا هێرشێکی درۆنی کرایە سەر هەمان فرۆکەخانە و گروپی چەکداری "مقاوەمە (بەرەنگاری) ئیسلامی لە عێراق" ئەنجامدانی ئەو هێرشەی لەئەستۆ گرت. 

 

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار