وتەبێژی حکومەتی هەرێم: سبەی وەزیری نەوتی عێراق سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی 

وتەبێژی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، سبەینێ یەکشەممە وەزیری نەوتی عێراق سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات بەمەبەستی چارەسەرکردنی دۆسیەی نەوتی هەرێم.

پیشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیاندراوێکدا دەڵێت، هاتنی حه‌ییان عه‌بدولغه‌نی، وه‌زیری نه‌وتی عێراق و تیمێکی وەزارەتەکە بۆ هەرێمی کوردستان "لە سەر رێککەوتنی هەردوو سەرۆکوەزیران" مەسرور بارزانی و محەممەد شیاع سودانی بووە.

ئەمڕۆ شەممە وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند، ئامادەکارییان دەستپێکردووە بۆ هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان لەرێی بەندەری جەیهانی تورکیاوە.

وتەبێژی حکومەتی هەرێم دەڵێت، حەییان عەبدولغەنی و تیمەکەی وەزارەتی نەوتی عێراق لەگەڵ وەزارەتی سامانە سروشتیەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە "تا دۆسیەی نەوتی هەرێم و کێشەکانی تر پێکەوە چارەسەر بکەن."

هاوکات پێشەوا هەورامانی باس لەوە دەکات، "بابەتی سەرەکی کۆبوونەوەکان کێشەی تێچووی بەرهەمهێنانی نەوت و رێکارەکانی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمەو بۆ ئەم پرسە دوو بۆ سێ ڕۆژ دەمێننەوە."

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار