مامۆستایەکی وانەبێژ لە هەولێر بە تەزووی کارەبا گیانی لەدەستدا

2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ئێوارەی ئەمرۆ وانەبێژێک لەناحیەی بەحرکەی سەر بە هەولێر لەکاتی کارکردنی لەسەر خانوویەک بە تەزووی کارەبا گیانی لەدەستدا.
فەرمان ئیبراهیم ئامۆزای ئەو مامۆستایە بە هاوڵاتی راگەیاند، "ئەو وانەبێژە ناوی رەشید حاجی شێخە، وانەبێژ بووە لە خوێندنگای دەشتی بنەڕەتی کوڕان لەناحیەی بەحرکە، ئەم ئێوارەیە لەسەر خانووەیەک ئیشی کارەبا دەکات لەناکاو کارەبا گرتوویەتی و گیانی لەدەستدا.
فەرمان ئیبراهیم وتیشی، "ئەو مامۆستایە خێزاندارە و دوو منداڵی هەیە، هاوکات هاوسەرەکەشی مامۆستایە"
ئامۆزای ئەو مامۆستایه ئاماژەی بەوەشدا، ئەو وانەبێژە جگە لەکاری وانەبێژی وەستای بۆری بوو، هاوسەرەکەشی وانەبێژە، پارەی وانەبێژی بەشی پێداویستیەکانی نەکردووە بۆیە ناچاربووە ئیشێکی تر بکات.
وێنەی رەشید حاجی شێخە:

بابهتی پهیوهندیدار