وەزارەتی نەوتی عێراق دوایین ههڵوێست لهبارهی ههناردهی نهوتی ههرێمەوە ڕاگەیاند
.jpg)
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
وەزارەتی نەوتی عێراق رایگهیاند، سورن لهسهر ئهوهی كه ههناردهی نهوتی ههرێمی كوردستان له رێگهی بهندهری جهیهانهوه دهستپێبكاتهوه و ههناردهی نهوت داهاتێكی گرنگه بۆ حكومهتی فیدڕاڵی.
بهیانى ئهمڕۆ وهفدێكى باڵای وەزارەتی نەوتی عێراق بەسەرۆکایەتیی حەیان عەبدولغەنی وەزیری نەوت گەیشتە هەولێرو لەلایەن کەمال محەممەد وەزیری سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێم (بەوەکالەت)و بەرپرسانی حکومەتەوە پێشوازی لێکرا.
وەزارەتی نەوتی عێراق راگەیێندراوێکی لەبارەی سەردانەکەی وەزیری نەوتی عێراق بۆ هەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە و، رایگەیاند سەردانەکەی حەیان عەبدولغەنی لە درێژەی ئەو گفتوگۆیانە دێت کە لە بەغدا کراون بۆ دەستپێکردنەوەی کارەکانی بەرهەمهێنان و هەناردەکردنی نەوت لە کێڵگەکانی هەرێمی کوردستان.
هاوکات لهكۆنگرهیهكى ڕۆژنامهوانیدا حەیان عەبدولغەنی ڕایگەیاند، ئامانج لەسەردانهكهیان بۆ هەولێر، بەمەبەستی لێکنزیکردنەوەی دیدو بۆچونی هەردوو حکومەتی عێراقو هەرێمی کوردستانە سەبارەت بەدوبارە بەرهەمهێنانو هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان.
وتیشى، "بەگوێرەی یاسای بودجەی گشتیی فیدراڵی، پێویستە ڕۆژانە هەرێمی کوردستان 400 هەزار بەرمیل نەوت ڕادەستی وەزارەتی نەوتی عێراق بکات، هەوڵدەدەین لەکۆبونەوەکانی ئەمڕۆدا هەموو کێشەکان چارەسەربکەین بۆ ئەوەی بەشێوەیەکی ئاسانتر دەست بەهەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان بکرێت".
سەبارەت بە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم ئەو وەزیرەی عێراق باسی دوو قۆناغی کرد و وتی، "قۆناخی یەکەم بریتی دەبێت لە دەستپێکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت. هەنگاوی یەکەم ئەوەیە لەگەڵ کۆمپانیاکان و برایان لە هەرێمی کوردستان لەبارەی دەستپێکردنەوەی بەرهەمهێنان و گونجاندنی ئەو گرێبەستانەی ئێستا هەن، رێکبکەوین بۆ ئەوەی لەگەڵ یاسای بودجە و دەستووری عێراق بگونجێندرێت و ئومێد دەکەین لەماوەی ئەم دوو، سێ رۆژەدا بگەینە رێککەوتن.
قۆناخی دووەمیش لەگەڵ دەسەڵاتدارانی تورکیا لێتێگەیشتنمان هەیە بۆ هەناردەکردنەوەی نەوت لە رێگەی هێڵی عێراقی تورکییەوە"."هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم بۆ عێراق گرنگە، چونکە سامانی سروشتیی سەرەکی عێراق نەوتەو حکومەت پشت بەداهاتی نەوت دەبەستێت بۆ دابینکردنی بودجە، بۆ ئەم مەبەستە لێکتێگەیشتنێکی باشمان لەگەڵ برایانمان لە هەولێر هەیەو گفتوگۆکان بەردەوامدەبن"
لە رۆژی 25ـی مانگی ئاداری 2023ـەوە، هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان و کەرکووک بەهۆی بڕیارێکی دادگەی نێوبژیوانیی نێودەوڵەتی لە پاریس راگیراوە.
