سه‌عدی پیره: دڵم ئازاری هه‌یه و مامۆستایانیش حه‌قی خۆیانه

2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
شاندێكی یه‌كێتی له سلێمانی سه‌ردانی پارتی كرد‌و له‌گه‌ڵ شاندێكی ئه‌و حزبه كۆبوه‌وه، وتەبێژی یەکێتی له لێدوانێكدا به رۆژنامه‌نوسانی راگه‌یاند، سه‌ردانه‌كه‌یان دۆستانه بوه و له‌باره‌ی دۆخی هه‌رێمه‌وه گفتوگۆیان كردوه، ده‌شڵێت، "كه‌س نییه به سێ مانگ جارێك موچه وه‌ربگرن و بتوانن بژین و حه‌قی خۆیانه به‌رگری له به‌رژه‌وه‌ندی و مافی خۆیان بكه‌ن، پێویسته چاره‌سه‌ری بنه‌ڕه‌تی بۆ كێشه‌كه‌یان بدۆزرێته‌وه".
ئەمڕۆ یەکشەممە، 12-11-2023، شاندێکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە سەرۆکایەتیی سەعدی ئەحمەد پیرە، وتەبێژی حیزبەکە لە شاری سلێمانی سەردانی پارتی دیموکراتی کوردستانی کرد و لەلایەن عەلی حوسێن، بەرپرسی مەکتەبی رێکخستنی پارتی لە سلێمانی و هەڵەبجە پێشوازی لێ‌کرا.
عەلی حوسێن بەرپرسی مەکتەبی رێکخستنی پارتی بە ڕۆژنامەنوسانی وت، لە کۆبوونەوەکەیاندا باسیان لە کێشەکانی نێوان لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان و کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا کردووە.
وتیشی: گرنگە بتوانین لە گفتوگۆکاندا رۆڵی ئەرێنی و بەرپرسانە ببینین بۆ ئەوەی لە ئاستی بەرپرسیاریەتی ئەم قۆناغەدا بن.
هاوکات وتەبێژی یەکێتی سه‌عدی پیره سەبارەت بە ناوەڕۆکی کۆبونەوەکە ڕایگەیاند، یه‌كێك له باسه‌كان كه له كۆبونه‌وه‌ی 7ی ئه‌م مانگه كرا له‌نێوان مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی و پارتی بابه‌تی چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی هه‌رێم بوه له‌گه‌ڵ به‌غدا و خاوكردنه‌وه‌ی گرژییه‌كان بوه، یه‌كێك له بڕیاره‌كانیش ئه‌وه‌بوه كه هه‌ردو حزبه به چڕی پشتیوانی هه‌نگاوه‌كانی حكومه‌ت بكه‌ن بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی موچه.
په‌یوه‌ست به خۆپیشاندانی مامۆستایان و خوێندكاران، سه‌عدی پیره وتی، "دڵم ئازاری هه‌یه بۆ ئه‌و جه‌یشه خوێندكاره كه ئه‌مڕۆ به‌بێ مه‌كته‌ب و مامۆستایه و ئه‌گه‌ر وابڕوات ساڵێكیان به‌فیڕۆ ده‌ڕوات و ئه‌وان ئه‌و لایه‌نه نیین كه سزابدرێن، كه‌س نییه به سێ مانگ جارێك موچه وه‌ربگرن و بتوانن بژین، مامۆستایان حه‌قی خۆیانه به‌رگری له به‌رژه‌وه‌ندی و مافی خۆیان بكه‌ن، به‌ڵام ئێمه له كۆبونه‌وه‌یه‌كدا له مه‌كته‌بی سیاسی وتمان هه‌مو داموده‌زگاكان كه په‌یوه‌ندی هه‌یه به مامۆستا و خوێندكار بخه‌ینه‌گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ی خوێندن ده‌ستپێبكاته‌وه و ئێستاش واده‌ڵێین و پێویسته بۆ كۆتاییهێنان به‌و بابه‌ته و پاش سه‌ردانی سودانی بۆ هه‌ولێر و چڕكردنه‌وه‌ی هه‌وڵه‌كان پشت به‌خوا له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا چاره‌سه‌ر ده‌بێت".
هەروەها سەعدی پیرە باسی لە سەردانی 9ـی ئەم مانگەی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ هەولێر کرد و بە ئەرێنی ناوی برد؛ وتیشی، "پشتگیری لە هەر رێککەوتنێک دەکەین ببێتە هۆکارێک بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێم[ـی کوردستان] و بەغدا."
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، "پێویسته چاره‌سه‌ری بنه‌ڕه‌تی بدۆزرێته‌وه كه هه‌م مافی ئه‌وانه و هه‌م ئه‌ركی ئێمه‌یه ئه‌م كێشه‌یه به‌یه‌كه‌وه چاره‌سه‌ر بكرێت".
