پرۆژەی راگرتنی ئۆتۆمبێل لەسەر شەقام تەواوی شەقامەکانی هەولێر دەگرێتەوە

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی 

بەرپرسی پرۆژەی 'راگرتنی ئۆتۆمبێل لەسەر شەقام' رایگەیاند، پرۆژەکە لە قۆناغی داهاتوودا سەرجەم شەقامەکانی هەولیر دەگرێتەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە 11ی تشرینی دووەمی 2023 محەممەد جەواد، بەرپرسی پڕۆژەی راگرتنی ئۆتۆمبێل لەسەر شەقام، لە شارەوانی یەکی هەولێر، بە میدیای پارتی راگەیاند، پرۆژەکە کە وەرگرتنی پارەیە لە شۆفیران لەبەرامبەر راگرتنی ئۆتۆمبێلەکانیان، سەرجەم شەقامەکانی شاری هەولێر دەگرێتەوە و جێبەجێکردنی لە شەقامی 60 مەتری تەنها قۆناغی یەکەمە.

محەممەد جەواد دەڵێت، "پڕۆژەکە لە چەند قۆناغێک پێکدێت. لە قۆناغی یەکەمدا و دوای تەواوکردنی رێکارە کارگێڕییەکان، دەستمان کردووە بە هێڵکاریکردنی شەقامەکان و دانانی هێماکان." 

بەرپرسی پرۆژەکە دەشڵێت،  "لە قۆناغی دووەمیدا، بۆ ماوەی مانگێک دەست دەکەین بە رێنوێنیکردنی شۆفێران لە چۆنیەتی راگرتنی ئۆتۆمبێل و تۆمارکردنی سەرپێچییەکان؛ تاوەکو شۆفێران ئاشناییان هەبێت بە پڕۆژەکە نەک دەستبەجێ بێنە نێو پڕۆسەی پارەدارکردن و سزادان."

محەمەد جەواد باسی لەوەشکرد کە پرۆژەکە جەند سودێکی هەیە کە گرنگترینینا دابینکردنی هەلی کارە بۆ گەنجان، دایریکردنی شوێنی فەرمییە بۆ شۆفێران، هەروەها رێگریرکردن لە وەستاندنی ئۆتۆمبێل بە دوو ریز و سێ ریز.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار