دوای زیاتر لە 50 ساڵ رەزامەندی لەسەر دروستکردنی تونێلێک لە دهۆک دەدرێت

2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
بڕیارە لەسەر بودجەی پارێزگای دهۆک تونێلێکی سێ کیلۆمەتری لە چیای پیرس لە دەوروبەری پارێزگای دهۆک دروست بکرێت کە دوای زیاتر لە 50 ساڵ رەزامەندی لەسەر درا.
بەپێی نوسراوێک کە دەست هاوڵاتی کەوتووە، رەزامەندی دراوە بە دروستکردنی تونێلێک بەدرێژای سێ کێلومەتر کە ئەمدیو و ئەودیوی چیای پیرس لەسنوری پارێزگای دهۆک پێکەوە دەبەستێتەوە. چیای پیرس دەکەوێتە سنوری قەزای ئاکرێ لەنێوان ناحیەی دینارتە و بلێ و شاری دهۆک. تونێلەکە هەر سێ ناوچەکە پێکەوە دەبەستێتەوە.
بەپێی نوسراوەکە کە واژۆی جێگری پارێزگای دهۆکی لەسەرە، تێچووی پرۆژەکە 141 ملیار و 438 ملیۆن و 765هەزار و 575 دینارە کەلەسەر بودجەی پارێزگای دهۆک دروست دەکرێت.
لە ساڵانی شەستەکانی سەدەی رابردوو حکومەتی عێراق رێگایەکی پڕ لە پێچوپەنای تەسکی سەربازی لەو ناوچەیە دروستکرد کە زیاتر لە 50 لۆفەی تێدایە و درێژییەکەی پێنج کێلومەترە. زیاتر لە 100 گوند هاتۆچۆیان لەسەر ئەم رێگایە کە دەکەوێتە سەر رێگای دانیشتوانی ناحیەی دینارتە، بلێ و ئاکرێ.
نوسراوەکەی پارێزگای دهۆک:
