بریندارێکی تری روداوەکەی شنگال کە گومان دەکرێت هێرشی تورکیا بووبێت گیانی لەدەستدا

2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
بریندارێکی تری روداوی تەقینەوەکەی شەوی رابردوو لە ناحیەی سنونی شەنگال گیانی لەدەستدا و ژمارەی ئەوانەی بەهۆی رووداوەکە گیانیان لەدەستداوە بووەتە دوو کەس کە گومان دەکریت هێرشی تورکیا بووبێت.
کاتژمێر 10:30ی خولەکی شەوی رابردوو لەمەفرەقی زراعە کە دەکەوێتە سنوری ناحیەی سنون، بەهۆی بۆردومانی فرۆکەی تورکیا کەسێکی تەمەن 20 ساڵ گیانی لەدەستدا و دوو کەسی تر برینداربوون، بەهۆی سەختی برینی یەکێکیان ئەمرۆ بریندارێکی تر گیانی لەدەستدا.
خودێدا چوکی ، بەرێوەبەری ناحیەی سنون بە هاوڵاتی راگەیاند، "بەهۆی سەختی برینی یەکێک لەبریندارەکان، ئەو بریندارە گیانی لەدەستدا، بەو شێوەیە ژمارەی گیانلەدەستدان بوون بە دوو کەس و بریدارەکەی تر دۆخی تەندروستی جێگیرە."
شەوی رابوردوو خودێدا ئەلیاس، بەرپرسی ئەنجومەنی خۆسەری دیمۆکرات لە ناحیەی سنون بە هاوڵاتی وت، "ئەو ئۆتۆمبێلەی کراوته ئامانج هی هێزەکانی یەبەشە بووە، سێ کەس تیادابوون، هێشتا نازانرێت روداوەکە بەهۆی بوردومانی تورکیا بووە یان تەقینەوەی مین بووە."
