ژمارەیەک مامۆستاو چالاکوان سکاڵا لەسەر شارەوانی دهۆک تۆماردەکەن

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

دوای ئەوەی شارەوانی دهۆک هەڵسا بە بڕینەوەی ژمارەیەک دار بۆ دانانی کامێرای چاودێری، ئەمرۆ ژمارەیەک مامۆستای زانکۆ و چاڵاکوانان لە دادگای دهۆک سکاڵایان لەدژی شارەوانی دهۆک تۆمارکرد.

کاوە عەبدولعەزیز، مامۆستای زانکۆ لە دهۆک بە هاوڵاتی وت: "دوای ئەوەی ژمارەیەک دار لە لایەن شارەوانییەوە بە مەبەستی دانانی کامێرای چاودێری بڕدرانەوە وەک مامۆستایانی زانکۆ وچالاکوانان سکاڵامان لە دژی ئەو لایەنە تۆمارکرد و، زۆر توڕە ونیگەران بووینە لەوەی کەبەشێوەیەکی زۆر ناشارستانی دارەکان بڕدراونەتەوە"

وتیشی: داوامانکردوە ئەو لایەنەی دارەکانی بڕیوەتەوە روونکرنەوە بەخەڵک بدەن و لەسەر چ بنەمایەک ئەو دارانە بڕیون"

لەمبارەیەوە هاوڵاتی پەیوەندی بە  ئیسماعیل مستەفا، بەرپرسی ڕاگەیاندنی بەرێوەبرایەتی شارەوانی دهۆکەوە کرد و بە هاوڵاتی  وت: " پێش چەندرۆژێک بەرێوەبەرایەتی گشتی هاتۆچووی دهۆک نوسراوێکی رەسمییان بۆ ناردین و ، لەنوسراوەکەدا ئاماژە بەوەکرابوو کەئەوان چەند کامیرەیەکی تازە لەشەقامەکانی دهۆک دادەنێن لە هەندێک شوێن دەبێت دار ببردرێت تا کامیرەکان سەرپێچی شوفێران تۆمار بکەن،"

وتیشی، "ئێمە ڕازی بووین بەڵام بەمەرجێک لەبەرامبەر بڕینی هەر دارێک پێویستە هاتۆچووی دهۆک پێنج دار لەوشوێنە بچێنێت کە تەمەنی لە دووساڵ کەمتر نەبێت و درێژییەکەی 2مەتر بێت و تیرەکەی 5 سەنتیمەتر بێت،هاوکات هاتۆچووی دهۆکیش ڕازی بووە بەمەرجەکانی شارەوانی"

ئیسماعیل مستەفا ئەوەشی ڕونکردەوە: "جۆری ئەو دارانە کاژن ئەگەر هەڵبکەندرێن و دووبارە بچێنرین زوو ووشک دەبنەوە وەکۆ دارەکانی تر نیە".

برینی ئەو دارانە لەکاتێکدایە کە هاتۆچووی دهۆک هەڵساوە بە دانانی زیاتر لە 11کامێرای تازە لەشەقامەکانی سەنتەری دهۆک، بەپێی قسەی بەرپرسی ڕاگەیاندنی هاتۆچووی دهۆک:" کامیرەکان بۆ بەرژەوەندی گشتی دانراون بەتایبەت لەوشوێنانەی کە زۆرترین روداوەکانی هاتۆچوو لێی روداون.

لەسەرەتای ئەم ساڵەوە تا ئێستا لەسنوری پارێزگای دهۆک 175روداوی هاتۆچوو روداون، لەم ژمارەیە22 کەس گیانی خۆیان لەدەستداون هەروەها 251 کەس برینداربوونە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار