لە روداوێکی هاتوچۆدا لە کەرکوک سێ کەس گیانیان لەدەستدا

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی 

روداوێکی هاتوچۆ لەسەر رێگەی کەرکوک-تکریت روویدا و بەهۆیەوە سێ کەس گیانیان لەدەستدا و شەش کەسی تریش برینداربوون.

ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە 15ی تشرینی دووەمی 2023،  لەسەر رێگەی کەرکوک–تکریت، رووداوێکی هاتوچۆ لەنێوان چوار ئۆتۆمبیلدا روویدا و بەهۆیەوە سێ کەس گیانیان لەدەستدا و شەش کەسی تریش برینداربوون.

بە وتەی عامر نەریمان، وتەبێژی پۆلیسی هاتوچۆی کەرکوک، روداوەکە بەهۆی پابەندنەبوون بە یاساکانی هاتووچۆە بووە لەئەنجامی تیژڕۆیی و رەچاونەکردنی تەڕبوونی رێگەکان بوون کە بەهۆی باران بارینەوە خلیسک بوون.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار