نوێنەری وانەبێژان: یەکشەممە لە هەولێر خۆپیشاندان ئەنجامدەدەین

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

بڕیارە ڕۆژی یەکشەممە شایستە داراییەکانی مامۆستایانی وانەبێژ بۆ مانگی 9ی 2023 دابەشبکرێت و نوێنەری وانەبێژانیش دەڵێت؛ خۆپیشاندان ئەنجام دەدەین.

عەلی رەئووف مستەفا نوێنەری گشتی مامۆستایانی وانەبێژان لە لێدوانێکدا بۆ هاوڵاتی ڕایگەیاند، ڕۆژی یەکشەممە 19ی 11ی 2023 شایستە داراییەکانی مامۆستایانی وانەبێژ بۆ مانگی 9ی 2023 دابەشدەکرێت، لەگەڵ ئەوەشدا ڕۆژی یەکشەممە خۆپیشاندانی مامۆستایانی وانەبێژانە لە هەولێر لە بەردەم ئەنجومەنی وەزیران بۆ دامەزراندن هەمیشەیی بوونی وانەبێژان بەڕێوەدەچێت.

وتیشی، "لەپێناو گەڕاندنەوەی رێز و شکۆ بۆ مامۆستا و لە پێناو نەهێشتنی چینایەتی، لەپێناو بەرەوپێشچوونی سلکی پەروەردە، لەپێناو بەیەک چاو سەیرکردن لە ماف و ئەرکدا، ئێمە داوای مافی خۆمان دەکەین کە دامەزراندنە، مەردبن و ئامادەبن بۆ مافی خۆتان، ماف نادرێ، دەسەندرێت".

باسی لەوەشکرد، بەپێی ڕێنوێنی ژمارە 14ی وەزارەتی دارایی، ئەو مامۆستا وانەبێژانەی هەڵگری بڕوانامەی دبلۆمن، 350 هەزار دیناریان بۆ خەرج دەکرێت و بۆ هەڵگرانی بڕوانامەی بەکالۆریۆسیش 400 هەزار دینار خەرج دەکرێت.

عەلی ڕەووف ئەوەشی ئاشکرایکردووە، ژمارەی مامۆستایانی وانەبێژ لە هەرێمی کوردستان 37 هەزار مامۆستای وانەبێژە ، کرێی مانگانەیان نزیکەی 15 ملیار دینارە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار