لێدوانی وه‌زیری په‌روه‌رده له‌باره‌ی "هه‌ژمارنه‌كردن"ی پڕۆسه‌ی خوێندنی ئه‌مساڵ

2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، هه‌ژماركردن یاخود هه‌ژمار نه‌كردنی پڕۆسه‌ی خوێندنی ئه‌مساڵ ته‌نها له ده‌سه‌ڵاتی وه‌زاره‌ته‌كه‌ید، دەشڵێت، "هەمو قوتابی و خوێندکارانی پۆلی 12ی ئامادەیی لە سلێمانی دڵنیادەکەمەوە کە درەنگ دەستیان بە خوێندن کردوە یان تائێستا دەستیان پێنەکردوە، ماف و بەرژەوەندییان پارێزراو دەبێت".
ئالان حه‌مه‌سه‌عید، وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه له‌میانی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند،ھەژمارکردن یان نەکردنی ساڵی خوێندن لە دەسەڵاتی وەزارەتی پەروەردەیە و کەمکردنەوەی پڕۆگرامی خوێندن زەرەر لە خوێندکاران دەدات، دڵنیایشدەدەنە مامۆستایان و خوێندکارانی پۆلی ١٢ی ئامادەیی لە سلێمانی کە ماف و بەرژەوەندییەکانیان پارێزراو دەبێت.
وتیشی، وەزارەتی پەروەردە، وەزارەتی ھەموو شوێنەکانە و لە ئەنجومەنی وەزارەت سەبارەت بە خوێندکارانی سلێمانی دادەنیشن، بەڵام جەختیکردەوە لەوەی پڕۆگرامەکانی خوێندن لە ھەموو شوێنێک تەواو دەکرێت.
ئالان حه‌مه‌سه‌عید ده‌ڵێت، "لە کۆیە و ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین و ئیدارەی گەرمیان هەموو قوتابیانی پۆلی 12 دەوام دەکەن و لە سلێمانی بەشێکی زۆری قوتابخانەکان لە سلێمانی دەوام دەکەن، ژمارەیەکیان درەنگیان دەستپێکردوە".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، لە ئەنجومەنی وەزارەتی په‌روه‌رده بە تایبەت لەبارەی قوتابیانی سلێمانی کۆدەبنەوە، ئەگەر لە سلێمانی و دەوروبەری هەندێک قوتابخانە دەستیان بە خوێندن نەکردوە، میکانیزمێکی گونجاویان بۆ دەدۆزنەوە، ئەوەی بکرێت بۆ مافی ئەوان دەیکەین، پێویست ناکات بە هیچ شێوەیەک بشڵەژێن.
