لە هەولێر تەقە لە پارێزەرێکی رۆژهەڵاتی کوردستان کرا و برینداربوو

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی 

رێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند، پارێزەرێکی رۆژهەڵاتی کوردستان لە هەولێر تەقەی لیکراوە و بریندار بووە. 

رێکخراوی هەنگاو دەڵێت، ئەمڕۆ پێنجشەممە 16ی تشرینی دووەمی 2023، سوهراب رەحمەتی، کە چالاکوانێکی سیاسی بۆکانە و ئەندامی سەندیکای پارێزەرانە لە هەرێمی کوردستان، "لەلایەن بەرکرێگیراوانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لە هەولێر تەقەی لیکراوە."

رێکخراوی هەنگاو باس لەوەش دەکات، کە سوهراب رەحمەتی بە سەختی برینداربووە و رەوانەی نەخۆشخانە کراوە بۆ ئەوەی نەشتەرگەری بۆ ئەنجام بدرێت.

وێنەی سوهراب رەحمەتی: 

 

 

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار