نێچیرڤان بارزانی: هه‌رێمی كوردستان بۆ هه‌میشه به وڵاتی پێكه‌وه ژیان ده‌مێنێته‌وه

2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان له په‌یامێكدا له رۆژی زمان و کولتوری تورکمانی رایگەیاند، هه‌مو پشتگیرییه‌ک له مافه‌کانی پێکهاته‌ی تورکمان و ته‌واوی پێکهاته نه‌ته‌وه‌یی و ئایینییه‌کانی کوردستان دوپاتده‌که‌نه‌وه.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان له په‌یامێكدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی "X" (پێشتر تویته‌ر) نوسیویه‌تی، "رۆژی زمان و کولتوری تورکمانی له ته‌واوی خوشک و برایانی تورکمان له هه‌رێمی کوردستان پیرۆز ده‌که‌م، هه‌مو پشتگیرییه‌ک له مافه‌کانی پێکهاته‌ی تورکمان و ته‌واوی پێکهاته نه‌ته‌وه‌یی و ئایینییه‌کانی کوردستان دوپاتده‌که‌ینه‌وه".
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان دڵنیاییشی دا ده‌ڵێت: "هه‌مووان دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه، كه هه‌رێمی كوردستان بۆ هه‌میشه به وڵاتی پێكه‌وه ژیان ده‌مێنێته‌وه".
لە دانیشتنی پەرلەمانی کوردستانی رۆژی25ـی کانوونی یەکەمی ساڵی 2019، رۆژی 25ـی شوبات وەکو رۆژی رۆژنامەگەریی تورکمانی و رۆژی 17ـی تشرینی دووەمیش وەکو رۆژی فەرمی زمان و کولتووری تورکمان ناسێندرا و بە دەنگی رەھای پەرلەمانتاران پەسەندکرا.
دەقی پەیامەکەی نێچیرڤان بارزانی:
رۆژی زمان و کولتووری تورکمانی له ته‌واوی خوشک و برایانی تورکمان له هه‌رێمی کوردستان پیرۆز ده‌که‌م.
هه‌موو پشتگیرییه‌ک له مافه‌کانی پێکهاته‌ی تورکمان و ته‌واوی پێکهاته نه‌ته‌وه‌یی و ئایینییه‌کانی کوردستان دووپات ده‌که‌ینه‌وه.
هه‌مووان دڵنیا ده‌که‌ینه‌وه که هه‌رێمی کوردستان بۆ هه‌میشه به وڵاتی پێکه‌وه‌ژیان بۆ هه‌مووان ده‌مێنێته‌وه.
