پێنتاگۆن: لە مانگێکدا 58 جار هێرشکراوەتە سەر هێزەکانمان لە عێراق و سووریا

2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامی هێرشه ئاسمانییه‌كان بۆ سه‌ر بنكه و باره‌گا و پێگه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عیراق و سوریا کە دواترینیان ئەمڕۆ هەینی بوو، وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا ئامارێكی نوێی هێرشه‌كانی له ماوه‌ی مانگێكدا بڵاوكرده‌وه.
شەوی پێنجشەممە، 16-11-2023، لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانیدا، سابرینا سینگ، جێگری گوتەبێژی پێنتاگۆن رایگەیاند، "لە رۆژی سێشەممەوە سێ جار هێرشکراوەتە سەر هێزەکانمان لە عێراق و سووریا، لە 17ی ئۆکتۆبەرەوە تائێستاش 58 جار".
بەپێی ئاماری وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا (پنتاگۆن)، له ماوه‌ی مانگێكدا (17-10-2023 بۆ 17-11-2023)، بنكه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا 58 جار بۆردوومانكراون، به‌جۆرێك 27 جار له عێراق و 31 جار له سوریا.
وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا دوپاتی دەکاتەوە کە وه‌ڵامی ئه‌و هێرشانه له كات و شوێنی خۆیدا ده‌ده‌نه‌وه.
سابرینا لەبارەی وەڵامدانەوەی ئەمریکاش بۆ ئەو هێرشانە وتی، "تائێستا لە سووریا سێ جار بە تووندی هێرشمان کردووەتە سەر چەندین پێگە و کۆگای چەکی ئەوان، هێرشەکانمان بە شێوەیەکی بەرچاو بوونەتە هۆی ئەوەی ئەو میلیشیایانە دەستیان بە چەکەکانی خۆیان نەگات."
لە بەشێکی کۆنفڕانسەکە لەبارەی هەڵوێستی حکومەتی عێراقیش وتی، "ئێمە بەردەوام دەبین لە کارکردن لەگەڵ حکومەت و سوپای عێراق بە مەبەستی پاراستنی هێزەکانمان لەو وڵاتە. سەربازانمان بە بانگهێشتی عێراق چوونەتە ئەو وڵاتە، بۆیە لەکارکردن و هاوئاهەنگی بەردەوام دەبین."
ئەمڕۆش هەینی هێرشکرایە سەر فڕۆکەخانەی هەریر کە پیش‌تر بنکەی هێزەکانی هاوپەیمانان بووە و بەوتەی شایەتحاڵەکان لە فڕۆکەخانە دوکەڵێکی زۆر بەرز دەبێتەوە و زانیاریەکان ئەوەن کۆمەڵێک خیوەتی ناو فڕۆکەخانەکەیە دەسوتێن.
