هەسەدە ناسنامەی شەڕڤانێکی شەهیدی لە کۆبانێ بڵاوکردەوە
.jpg)
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
هەسەدە ناسنامەی شەڕڤانێکی هێزەکانی کە لە گوندی بۆخاز لە باشووری کۆبانێ لە هێرشێکی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی تورکیادا شەهید بوو ئاشکرا دەکات.
لە ڕاگەیەنراوێکدا هێزەکانی هەسەدە ئاماژەی بەوە داوە، "هێزەکانی تورکیا ڕۆژانە کۆمەڵکوژییەکان لە دژی گەلەکەمان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا زیاد دەکەن و لە هێرشەکانیاندا فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و چەکی قورس بەکار دەهێنن."
باسی لەوەش کردووە، "فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی دەوڵەتی تورک گوندی بۆخازی لە باشووری کۆبانێ بۆردوومان کردووە و لە ئەنجامدا شەڕڤان (سەیوان عەفرین)ـی شەهید بوو."

بابهتی پهیوهندیدار