نوێنەری وانەبێژانی کوردستان لە بازگەی کەڵەک دەستگیرکرا

2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
لەکاتی چوونی بەرەو هەولێر، عەلی رەئوف، نونەری وانەبێژانی کوردستان لە بازگەی کەڵەک دەستگیرکرا و نوێنەری وانەبێژانەی سلێمانی دەڵێت، عەی رەئوف بەنیازبووە بچێتە هەولێر بۆ ئامادەکاری بۆ خۆپیشاندانەکەی سبەینێی وانەبێژان لە شارەکە.
کاروخ عەبدوڵا، نوێنەری وانەبێژانی سلێمانی بە هاوڵاتی وت، "مامۆستا عەلی رەئوف، نوێنەری گشتی وانەببێژانی هەرێمی کوردستان لەکاتی چوونی بۆ هەولێر لەبازگەی کەڵەک دەستگیرکرا."
کاروخ عەبدوڵلا ووتیشی، "کاک عەلی دەیویست بچێتە هەولێر تاوەکو ئامادەکاری بکەن بۆ گردبوونەوەی وانەبێژان کەبڕیارە سبەی لە هەولێر بکرێت، پێویستە بەزووترین کات ئازاد بکرێت ، بەپێچەوانەوە هەڵوێستمان دەبێت."

بابهتی پهیوهندیدار