مەسعود بارزانی لەگەڵ وەزیری بەرگری عێراق کۆبوویەوە

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی 

مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی، لەگەڵ وەزیری بەرگری عێراق کۆبوویەوە و لەسەر هەماهەنگی هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق گفتوگۆیان کرد.

ئەمڕۆ شەممە 18ی تشرینی دووەمی 2023 بارەگای بارزانی بڵاویکردەوە کە مەسعود بارزانی لە سەڵاحەدین پێشوازی لە ثابت محمد سعید العباسي وەزیری بەرگریی عێراق کرد.

بارەگای بارزانی دەڵێت، "لەدیدارەکەدا هەردوولا بیروڕایان لەبارەی بارودۆخی عێراق و شەڕی تیرۆر و هەماهەنگیی و کاری هاوبەشی هێزی پێشمەرگەی کوردستان و سوپای عێراق ئاڵوگۆڕ کرد."

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار