ئاسایشی هەولێر دوو کەس بە تۆمەتی خستنەخوارەوەی ئافرەتێک لە شوقەیەک دەستگیر دەکات

2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ئاسایشی هەولێر رایگەیاند، دوو کەسیان دەستگیر کردووە کە تۆمەتبارن بە خستنەخوارەوەی ئافرەتێک لە شوقەکانی ئیسکان لە شاری هەولێر و هەردوو کەسەکە لەژێر کاریگەری ماددە کحولییەکاندا بوون.
لە راگەیاندراوێکدا ئاسایشی هەولێر باس لەوە دەکات، لە کاتژمێر 7:00ی بەرەبەیانی رۆژی هەیینی 17ی تشرینی دووەمی 2023، هەردوو تۆمەتبار لەگەڵ ئەو ئافرەتە لە یەکێک لە شوقەکانی ئیسکان کێشەیان بۆ دروست دەبێت و یەکێکیان ئافرەتەکە لە شوقەکە دەخاتە خوارەوە و بە سەختی بریندار دەبێت.
ئاسایشی هەولێر دەڵێت، "لەئێستادا ئافرەتەکە لەنەخۆشخانە لەژێر چاودێری دایەو لێکۆڵینەوە لەگەڵ تۆمەتباران بەردەوامە."
ئاسایشی هەولێر راشیگەیاندووە، "دوای وەرگرتنی ڕەزامەندی بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر هەردوو تۆمەتبار بەناوەکانی(ف ، ز ، ص)و(م ، أ ، ع) دەستگیرکران."

بابهتی پهیوهندیدار