کەشناسیی هەرێم: بارانی بەلێزمە و بەفر دەبارێت

2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
کەشناسی هەرێم رایگەیاند، لە دوا نیوەڕۆی ئەمڕۆوە شەپۆلێکی بارانبارین ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە، دەشڵێت، سبەی لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان بەفر دەبارێت و پلەکانی گەرما دوو تا نۆ پلە دادەبەزن.
بەرێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ یەکشەممە ئاسمانی ناوچەکانی هەرێم نیمچە هەور دەبێت و لە دوای نیوەڕۆ کاریگەری شەپۆلێکی باران بارین لەسەر ناوچە جیا جیاکان دەستپێدەکات.
ئاماژە بەوەشکراوە، سەرەتا باران بارین مامناوەند دەبێت، پاشان بارانەکە بەهێزتر دەبێت دەگۆڕێت بۆ بارانى بەلێزمە و هەورە تریشقە، لە کاتەکانى ئێوارەدا ئەو شەپۆلی باران بارینە لە سنورى پارێزگاى هەولێر و دهۆک کاریگەری زیاتر دەبێت.
ئەوەشخراوەتەڕو، لە درەنگانی شەو کاریگەرى ئەم شەپۆلە دەگاتە سنورى پارێزگاى سلێمانى و ئیدارەى راپەڕین, زۆرترین ڕێژەى داباریین لەسەر پارێزگاى دهۆک دەبێت بەتایبەتى لە ناوچەکانی (شیلادزێ، ئامێدى، جەمانکى، ئاکرێ ).
پێشبینییەکان بۆ خێرایی و ئاراستەی با، پلەکانی گەرما، مەودای بینین بۆ ئەمڕۆ یەکشەممە:
خێرایى با: مامناوەند 20 – 30 کیلۆمەتر لە کاژێرێکدا دەبێت.
ئاراستەی با: باشوور و باشووری خۆرهەڵات دەبێت.
پلەکانی گەرما: نزیک دەبێتەوە بە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
مەوداى بینین: لەنێوان 8 – 9 کیلۆمەتر دەبێت.
هەروەها لەبارەی پێشبینیی کەشوهەوای سبەى دووشەممە 20-11-2023، کەشناسی دەڵێت، ئاسمان بەگشتی هەور و باراناوی دەبێت بە درێژایى کاتەکان، ئاستى دابارین (لێزمە بارانى بەردەوام و هەندێک کات مامناوەند دەبێت) لە سەرجەم ناوچە جیاجیاکان، لەگەڵ باران بارین شەپۆلێکى بەفر بارین ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان و لووتکەى ناوچە شاخاوییە بەرزەکان دەگرێتەوە، کاریگەریى ئەم شەپۆلە لە کاتەکانى شەو درەنگدا لاواز دەبێت.
پێشبینییەکان بۆ خێرایی و ئاراستەی با، پلەکانی گەرما، مەودای بینین لە رۆژی دووشەممە:
خێراى با: لەسەرخۆ - مامناوەند (10 – 20 کیلۆمەتر لە کاژێرێکدا) دەبێت.
ئاراستەی با: باشووری خۆرهەڵات دەبێت.
مەوداى بینین: لەنێوان 7 – 9 کیلۆمەتر دەبێت.
پلەکانی گەرما: کەمێک بەرزتر دەبێت بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 14 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 13 پلەى سیلیزى
دهۆک: 12 پلەى سیلیزى
کەرکووک: 16 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 15 پلەى سیلیزى
زاخۆ: 15 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 19 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: 3 پلەى سیلیزى
سۆران: 11 پلەى سیلیزى
