نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژ به كه‌فاله‌تی 10 ملیۆن دینار ئازادكرا
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر عەلی رەئوف، نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژ له‌لایه‌ن دادگاوه‌ی به كه‌فاله‌تی 10 ملیۆن دینار ئازادكرا، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی كه دوێنێ له بازگه‌ی ئاسایشی كه‌ڵه‌ك ده‌ستگیركرا.
کاروخ عەبدوڵا، یەکێکی دیکە لە تیمی نوێنەری وانەبێژان بە هاوڵاتی وت" پێش نیو کاتژمێر مامۆستا عەلی رەئوف، لە بنکەی پولیسی خانەقا لە هەولێر گواسترایەوە بۆ دادگای هەولێر، لەدادگا بڕیار درا و بە کەفالەت ئازاد کرا"
وتیشی،" توانرا به كه‌فاله‌تی 10 ملیۆن دینار ئازادبكه‌ین و به‌پێی مادده‌ی 240ی یاسای سزادانی عێراقی دۆسیه‌یه‌كی بۆ كراوه‌ته‌وه و له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه كه هه‌ویه‌كانی به‌سه‌رچوه و له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایش گوازرایه‌وه بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێر".
ده‌ستگیركردنی عەلی رەئوف نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژ له‌كاتێكدایه كه پێشتر له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاندبو، خۆپیشاندانی مامۆستایان له‌به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم له شاری هه‌ولێر ئه‌نجامده‌ده‌ن و داوایكرد هه‌مو مامۆستایانی وانه‌بێژ ئاماده‌بن.
