دانیشتنی دادگای باڵای فیدراڵی لەبارەی یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دواخرا

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

دانیشتنی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق لەبارەی یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دواخرا بۆ 03-12-2023.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ دادگای فیدڕاڵی عێراق كۆبوه‌وه‌ و بڕیاربو له‌باره‌ی یاسای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان بڕیاربدات، به‌ڵام دانیشتنه‌كه‌ بۆ 3ی 12ی 2023 دوخرا.

سكاڵاكه‌ تایبه‌ته‌ به‌ پێنج مادده‌ی یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان كه‌ مادده‌ی یه‌كه‌م تایبه‌ته‌ به‌ ژمارەی ئەندامانی پەرلەمان و دیاریکردنی 30 هەزار دەنگدەر بۆ هەر نوێنەرێک، هه‌روه‌ها مادەی 22 تایبەتە بە پێکهاتەکانی تورکمان و ئاشوری و عەرەب، كه‌ ده‌ڵێت، هەر حزبێک لە پێکهاتەکان بۆی هەیە لیستی تایبەت بەناوی پاڵێوراوەکانی پێشکەش بکات.

له‌ یه‌كێكی دیكه‌ له‌ مادده‌كاندا كه‌ ماددەی (35)ی و چوار بڕگە لەخۆدەگرێت و پەیوەستە بە دابەشکردنی کورسیەکان و دابەشکردنی دەنگی کاندیدەکان.

سکاڵاکە ژمارە 83ی فیدراڵی /2023ـی هەیە، لەلایەن زیاد جەبار، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە خولی پێنجەمی پەرلەمان کوردستان و ئامانج نەجیب شەمعون، سەرۆکی فراکسیۆنی رافیدەینی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانییەوە تۆمار کراوە

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار