حکومەتی هەرێم: بەهۆی رێژەی بارینی بارانی پێشبینیکراو سبەی پشوو فەرمییە

2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێم رایگەیاند سبەی دووشەممە لە سەرجەم دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان پشوی فەرمییە بەهۆی رێژەی بارینی بارانی پێشبینیکراوەوە.
پیشەوا هەورامانی لە لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، "بە ڕاوێژ لەگەڵ وەزارەتە پەیوەندیدارەکان و پارێزگارە بەڕێزەکان و ئیدارە سەربەخۆکان،بڕیاردرا سبەی بکرێتە پشوو، لەسەرجەم دام و دەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ناوەندەکانی خوێندنی ناحکومی."
وتەبێژی حکومەتی هۆکاری راگەیاندی پشووی بۆ رێژەی پشبینیکراوی باران بارین گەڕاندەوە و داواش لە هاوڵاتییان دەکات "ناچاری نەبێت هاتوچۆی رێگاکانی دەرەوە نەکەن."
"داواکارین لە هاونیشتیمانییانی بەڕێز پابەندی ڕێکارو ڕێنماییەییە خزمەتگوزارییەکان بن و نزیک نەبنەوە لە ڕوبارو ئەو شوێنانەی ئاستی ئاوییان بەرز دەبێتەوە لەکاتی ناچاریشدا نەبێت هاتووچۆی ڕێگاکانی دەرەوە نەکەن ،هەروەها تیمەکانی بەرگری شارستانی لە ئامادەباشیدابن بۆ هەر حاڵەتێکی فریاگوزاری"، پێشەوا هەورامانی وای وت.
