د.هەڤاڵ ئەبوبەکر: پێویستە حکومەتی هەرێم بە زوترین کات لەگەڵ نوێنەرانی مامۆستایان و وانەبێژان کۆببێتەوە

10 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

پارێزگاری سلێمانی له‌په‌یامێكدا رایده‌گه‌یه‌نێت، پێویسته‌ به‌ زوترینكات به‌ سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆك وه‌زیران، به‌به‌شداریی جێگری سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیره‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان و نوێنه‌رانی لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان له‌ په‌رله‌مانی عێراق له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی مامۆستایان و وانه‌بێژانی ناڕازیی كوردستاندا كۆببنه‌وه‌ و ڕون و ڕاست و ڕاشكاوانه‌؛ داهاتی گشتیی و مافی دارایی و موچه‌ و پرۆسه‌ی خوێندن؛ تاوتوێبكه‌ن و چاره‌سه‌ربكه‌ن.

د.هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی لە پەیامێکدا سەبارەت بە پڕۆسەی خوێندن لە سنوری پارێزگای سلێمانی داوا دەکات هەنگاوی کرداری بنرێت بۆ چارەسەرکردنی کێشەی مامۆستایان و وانەبێژان و دەڵێت: لە خزمەت و خوێندندا؛ شەڕی ئیرادە نییە، شەڕی ئیدارە هەیە، دەبێت هەموومان پێکەوە ئەم شەڕە بکەین و کاربکەین، تێبکۆشین؛ باری کەچ و کەوتوو خواری بەڕێوەبردن و دراوو  دارایی و ئابوریی؛ ڕاستبکەینەوە.

پارێزگاری سلێمانی نوسیویەتی :"چۆن خوێندن و خزمەت نابێت بووەستن، بەهەمان شێوەیش؛ نابێت ژیان و بژێویی و ئاسایش و بەرژەوەندیی گشتیی و سەروەریی یاساو دادپەروەریی و دەرفەتی یەکسان و خستنە سەرکاری توانست و هەناسەو خوێنی نوێ بۆ جەستەی دەوڵەتداریی و دامەزراوە گشتییەکانیش؛ بووەستن".

ئه‌وه‌شیخستۆته‌ڕو، "ماف و موچه‌ و خوێندن نه‌كرێنه‌ كارتی هه‌ڵبژاردن و سازشی كۆبونه‌وه‌ی لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان، ڕاوێژ و ڕاگۆڕینه‌وه‌ و به‌شداریكردنی ڕاسته‌وخۆی هاوڵاتیان و نوێنه‌رانی هاوڵاتیان له‌ گه‌ڵاڵه‌كردنی بڕیار و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌و گرفت و قه‌یرانه‌كاندا، (به‌ تایبه‌تیی كه‌ له‌ ئێستادا په‌رله‌مانی كوردستان و ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان؛ ڕاگیراون)، مانا به‌ هاوڵاتیبون و به‌ حكومڕانییه‌كی ڕه‌وا ده‌به‌خشێته‌وه‌، ڕێگا به‌ چاره‌سه‌ره‌كان و هێز به‌ بڕیاره‌كان ده‌داته‌وه‌".

 

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار