كه‌شناسیی هه‌رێم پێشبینییەکانی بۆ به‌فر و بارانی ئه‌مشه‌و بڵاوکردەوە
10 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
بەرێوەبەرایەتی کەشناسی هەرێم رایگەیاند، پێشنینی دەکرێت شەپۆلی باران بارین بە شێوەی مامناوەند و پچڕ پچڕ لە ناوەندی شارەکانی هەرێم بەردەوام بێت، شەپۆلێکی بەفر بارینیش رو لە ناوچە شاخاوییەکانی ئامێدى و کانى ماسى و چامانکێ و حاجی ئۆمەران و مەرزی کێلی دەکات.
بەرێوەبەرایەتی کەشناسی هەرێم لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، پێشبینى دەکرێ ئەمشەو نمە باران و بارانى مام ناوەندى پچڕ پچڕ لە ناوەندی شارەکان و ناوچە شاخاوییەکانی باک‌و و باکوری رۆژهەڵاتی هەرێم بەردەام بێت.
به‌پێی كه‌شناسیی هه‌رێم، شەپۆلێکی بەفریش ناوچەشاخاویەکان و هەندێک لە قەزاو ناحیە نزیکەکانی ئەو ناوچانە ده‌گرێته‌وه، وەک ( ئامێدی و کانی ماسی و چامانکێ و حاجی ئۆمەران و مەرزی کێلی)و ده‌شڵێت: پلەکانی گەرما زیاتر نزم دەبنەوە.
هاوکات بڕی بارانبارینی 12 كاتژمێری رابردووشی بڵاوكردوه‌ته‌وه‌و رایگه‌یاندوه كه له ناوچه‌ی مێرگه‌سۆر زۆرترین باران باریوه كه بڕیه‌كه‌ی 53.6 ملم بووه و له‌ناوچه‌كانی دیكه‌ش به‌مجۆره بووه: