بەڕێوەبەری لقی بانكێك له سلێمانی "لە پۆستەکەی لابرا"
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
سۆران عومهر، ئهندامی پهرلهمانی عێراق رایگهیاند، لهسهر خهرجكردنی دو چەکی بانک بەڕێوەبەری لقی سلێمانی بانکی TBI لەپۆستەکەی لابراوه.
سۆران عومهر ئهمشهو له ههژماری تایبهتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک بڵاویكردهوه، "لەسەر سەرفکردنی دو چەکی بانک بەبڕی سێ ملیارو 700 ملیۆن و 100 هەزار دۆلار، داوای دەست لەکارکێشانەوەی بەڕێوەبەری بانکی بازرگانی عێراق/ لقی سلێمانیم کرد تاکو سکاڵای دۆسێکە لەدادگای نەزاهە دەگاتە ئەنجامی کۆتایی".
دەشڵێت "لەئێستادا بەڕێوەبەری لقی سلێمانی بانكی TBI لەپۆستەكەی لادراوەو لەدادگای نەزاهەی كەركوك لێكۆڵینەوە لەو دۆسێیە دەستی پێكردووە، بۆ ئەوەی هەركەس لەو بابەتە بەرپرسیارە سزای یاسایی وەرگرێت".
بانکی عێراقی بۆ بازرگانی (TBI) لە 17ی (تەمموز/7)ی 2003 دامەزراوه بۆ ئاسانکاری مامەڵە بازرگانی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی عێراق کاتێک بەرنامەی نەوت بۆ خۆراکی نەتەوە یەکگرتوەکان لە ساڵی 2003 کۆتاییهات.
