عێراق بڕیارێکی نوێ بۆ بەرزکردنەوەی بەھای دینار دەردەکات

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

لە کۆبونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاردرا، رێگە بە هاوردەکارانی (زێر، ئۆتۆمبێل، مۆبایلی زیرەک، جگەرە) بدرێت لە رێگەی سەکۆی حەواڵەی دەرەکییەوە دۆلار بە نرخی فەرمی پەیدا بکەن و کاڵای پێ هاوردە بکەن، ئەویش وەک هەنگاوێک بۆ چارەسەکردنی بەهای بەرزی دۆلار بەرامبەر بە دینار.

ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق ئەمڕۆ سێشەممە، 21-11-2023، بە سەرپەرشتیی محەممەد شیاع سوودانی کۆبووەوە. حکومەتی عێراق لە کۆبوونەوەکەدا ئەم بڕیارانەی دا و رایگەیاند، "رەنگدانەوەی ئەرێنی دەبێت لەسەر کەمکردنەوەی نرخی دراوی بیانی لە بازاڕی نافەرمی دا."

نرخی فەرمیی 100 دۆلار لە بانکی ناوەندیی عێراق بە 132 هەزار دینارە، بەڵام لە بازاڕەکاندا بە زیاتر لە 159 هەزار مامەڵەی پێوەدەکرێت.

ئاماژە بەوەشکراوە، هەندێک لە بازرگانان ناچار دەبن پەنا بۆ بازاری دراوی نافەرمی ببەن بۆ پەیداکردنی دۆلار، ئەوەش کاریگەری نەرێنی لەسەر نرخی دۆلار بەرامبەر دینار دروست دەکات.

ئەوەشخراوەتەڕو، لەپێناو چارەسەرکردنی ئەو پرسە و رێکخسنەوەی بازرگانی و پرۆسەی هاوردەکردنی کاڵا، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا رێگە بە هاوردەکارانی (زێر، ئۆتۆمبێل، مۆبایلی زیرەک، جگەرە) بدات لە رێگەی سەکۆی بانکی حەواڵەی دەرەکییەوە دۆلار بە نرخی فەرمی هەزار و 320 دینار بۆ هەر دۆلارێک پەیدا بکەن و کاڵای پێ هاوردە بکەن.

هاوکات ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریشیدا باجی گومرگی سەر ھێنانی جگەرە و مۆڵەپێدانی کەمبکاتەوە، رێکارەکانی ھاوردەکردنی زێڕیش بە خزمەتگوزاری ٢٤ سەعاتی لە ڕێگەی ھێڵی ئاسمانییەوە ئاسانتر بکات.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار