وەزیری دارایی: پرۆژەی 'هەژماری من' لە سلێمانی و دهۆک دەستپێدەکات

2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
وەزیری دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان دەڵێت، لە چەند رۆژی داهاتوودا سەرجەم فەرمانبەرانی پارێزگای هەولێر بە پڕۆژەی "هەژماری من"ـەوە دەبەسترێنەوە و سەرەتای مانگی داهاتووش دەست بە تۆمارکردنی فەرمانبەرانی سلێمانی و دهۆک دەکرێت.
ئاوات شێخ جه‌ناب ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له‌میانی لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا له كۆیه رایگه‌یاند، "له‌ماوه‌ی دو ساڵی ئاینده‌دا ته‌واوی موچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان و ته‌نانه‌ت فه‌رمانبه‌رانی كه‌رتی تایبه‌تیش به سیستمی هه‌ژماری من موچه وه‌رده‌گرن، وای لێدێت هه‌مو هاوڵاتییه‌ك به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له‌مه‌ودوا له رێگه‌ی ئه‌و ڤیزا كارته‌ی كه ده‌یبێت ده‌توانێت هه‌م موچه‌كه‌ی وه‌ربگرێت هه‌م ده‌توانێت پاره‌كه‌ی كه هه‌یه‌تی چۆن خۆی پێویستی پێیه‌تی به‌كاری بهێنێت، له هه‌مو شه‌و شوێنانه‌ی كه پێویسته ئامێری ATM داده‌نرێت بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن پاره‌كانیان خه‌رج بكه‌ن".
وتیشی، "لە رێگەی پڕۆژەی هەژماری منەوە رۆتینیاتی وەرگرتنی مووچە و کێشەی نەختینە چارەسەر دەبێت و هاووڵاتییان دەتوانن سوود لە خزمەتگوزارییەکانی وەکو قەرزی بانکەکان ببینن و ئومێدیشمان هەیە دوای ماوەیەک قەرزی مووچەی فەرمانبەرانیش چارەسەر بکات".
په‌یوه‌ست به موچه‌ی سێ مانگی كۆتایی ئه‌مساڵ و كێشه‌ی موچه، ئاوات شێخ جه‌ناب رایگەیاند: ئەوەى لەسەر حکومەتى هەرێمە کۆتا (میزانى مراجەعەى) ناردووە بۆ بەغداد، تیمى دانوستانیشمان ئامادەیە بۆ چونە بەغداد و دانوستانکردن لەسەر پرسى موچە.
دەشڵێت: ئەوەى ئێمە هەستى پێدەکەین، سەرۆک وەزیرانى عیراق ئامادەیى هەیە بۆ چارەسەرکردنى کێشى موچە.
وەزیرى دارایى جەختیش دەکاتەوە، ئەوەى لەسەر وەزارەتى دارایى و حکومەتى هەرێمە، هەموو شتێکیان جێبەجێکردووە و چاوەڕوانى بەغدادن.
