نێچیرڤان بارزانی بۆ به‌رپرسانی به‌غدا: ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی دۆخه‌كه مه‌ترسی له‌سه‌ر ته‌واوی ناوچه‌كه دروست ده‌كات

2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایدەگەیێنێت، تەشەنەسەندنی جەنگی غەززە، مەترسی لەسەر تەواوی ناوچەکە دروستدەکات و دەڵێت، "پێوسته عێراق به هه‌موو شێوه‌يه‌ک خۆى له شه‌ڕ به‌دوور بگرێت."
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له مارشاڵ سامی سامپسۆن گه‌وره ڕاوێژكاری به‌رگریی بریتانی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكوری ئافریكا و شاندێكی سه‌ربازیی یاوه‌ری كرد.
له كۆبونه‌وه‌یه‌كدا دوایین پێشهاته‌كان و ئه‌گه‌ر و لێكه‌وته‌كانی شه‌ڕیان له غه‌ززه تاوتوێ كرد، له‌وباره‌یه‌وه نێچیرڤان بارزانی رایگه‌یاندوه، "ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی دۆخه‌كه مه‌ترسی له‌سه‌ر ته‌واوی ناوچه‌كه دروست ده‌كات، بۆیه پێوسته عێراق به هه‌مو شێوه‌یه‌ك خۆی له شه‌ڕ به‌دور بگرێت، چونكه شه‌ڕ هیچ كێشه‌یه‌ك چاره‌سه‌ر ناكات و ته‌نیا ئاشتی چاره‌سه‌ره".
لەبارەی دۆخى سياسيى عێراقيش، وەکو لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، "هه‌ردوولا هاوڕا بوون كه پێويسته ئارامى و سه‌قامگيريى سياسى و ئه‌منيى عێراق بپارێزرێت و هه‌موو لايه‌ك ده‌بێ به‌رپرسيارانه ڕه‌فتار بكه‌ن و جه‌ختيان له پێويستيى پاراستنى هێزه‌كانى هاوپه‌يمانان و نێرده ديپلۆماتييه‌كان له هه‌ر جۆره هه‌ڕه‌شه‌يه‌ك له عێراق كرده‌وه."
دۆخی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبونه‌وه‌كه بو، له‌مباره‌یه‌وه هه‌ردولا دوایین كۆبونه‌وه و دیداره‌كانی نێوان پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانیان به پێشهاتێكی ئه‌رێنی هه‌ڵسه‌نگاند.
