هێزە ئەمنییەکان لە شیلادزێ چالاکوانێک دەستگیر دەکەن

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی 

شەوی رابردوو هێزە ئەمنیەکان چالاکوانێکی شیلادزێیان بەناوی عەباس ئەشڤان دەستگیرکرد و دوای 24 کاتژمێر لەگرتنی هێشتا نازانرێت لەسەر چی گیراوە و له چ شوێنێک راگیراوە.

سەرچاوەیەکی تایبەت لەناحیەی شیلادزێ کەپێی باش نەبوو ئاماژە بەناوەکەی بکرێت بە هاوڵاتی وت، "ئەو گەنجەی شەوی رابردوو دەستگیرکراوە ناوی عەباس ئەشڤانە  و دانیشتووی ناحیەی شیلادزێیە.

سەرچاوەکە وتیشی، عەباس ئەشڤان "چالاکوانە و هێشتا نازانرێت لەسەر چی گیراوە.  ئەو چالاکوانە دوکانێکی هەیە لەسەنتەری شیلادزێ، هێزە ئەمنیەکان لەناو دوکانەکەی خۆی دەستگیریان کرد."

وێنەی عەباس ئەشڤان:

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار