کامێرای خاڵ بۆ خاڵ لەسەر رێگای هەولێر-کەرکوک دەکەوێتە کار

2 ساڵ لەمەوپێش



هوڵاتی 

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر رایگەیاند لە کاتژمیر 12ی ئەمشەوەوە کامێراکانی خاڵ بۆ خاڵ لەسەر رێگای هەولیر-کەرکوک وەک تاقیکردنەوە دەکەونە کار و دوای پینج رۆژ سەرپێچییەکان تۆمار دەکەن.

ئەمڕۆ چوارشەممە، بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر لە راگەیاندراوێکدا شۆفێران ئاگادار کردەوە کە لە کاتژمێر 12ی ئەمشەوەوە کامێرای خاڵ بۆ خاڵ لەسەر رێگای هەولێر-کەرکوک بە شێوەی تاقیکاری بۆ ماوەی پێنج رۆژ دەکەونە کار و لە رۆژی 28ی ئە مانگە، واتە دوای پێنج رۆژ، دەست دەکەن بە تۆمارکردنی سەرپیچییەکان.

هاوتوچۆی هەولێر باسی لەوەش کردووە، خێرایی رێگەپێدراو لەسەر رێگای هەولێر-کەرکوک لە رێگەی هێماکانی هاتووچۆوە بۆ شۆفێران دیاری کراوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار