ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم: خشتەی مووچەخۆرانی هەرێم پێشکەشی حکومەتی عێراق کرا

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی 

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم کۆبوویەوە و رایگەیاند خشتەی مووچەخۆرانی هەرێم پێشکەش بە حکومەتی فیدڕاڵی کرا دوای ئەوەی کە پرۆسەی وردبینی هاوبەشی دیوانی چاودێری دارایی فیدراڵی عێراق و هەرێم لە کۆبونەوەکەدا خرایە ڕوو. 

ئەمڕۆ چوارشەممە 22ی تشرینی دووەمی 2023، ئەنجومەنی وەزیرانی بە سەرۆکایەتی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێم و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم کۆبوویەوە و لە بڕگەی یەکەمدا سیراج بارزانی، سەرۆکی ئەنجومەنی راژەی گشتی راپۆرتێکی سەبارەت بە میلاکی گشتی خستەڕوو. 

لەمانگی رابردوودا لیژنەیەکی دیوانی چاودێری وەزارەتی دارایی عێراق بۆ وردبینیکردن لە ژمارەی مووچەخۆران و داهاتی هەرێمی کوردستان وردبینییان ئەنجامدا.

بەپێی راگەیاندراوێکی حکومەتی هەرێم، لە کۆبوونەوەکەی ئەنجومەنی وەزیران"سەرۆکی ئەنجومەنی ڕاژەی گشتی، ئەنجامی پرۆسەی وردبینی هاوبەشی هەردوو دیوانی چاودێری دارایی فیدراڵ و هەرێمی خستەڕوو سەبارەت بە میلاکی گشتیی و ئاماژەیدا بەوە دا کە سەرجەم خشتە و زانیاریی و ژمارەکان خراونەتە بەردەم تیمی هاوبەشی وردبینی و لە ئەنجامدا دوای وردبینی، خشتەی مووچەخۆرانی هەرێم پێشکەش بەهەردوو حکومەتی فیدڕاڵیی وهەرێم کرا کە هەنگاوێکی گرنگە بە ئاراستەی دابینکردنی شایستەی دارایی مووچەخۆران." 

لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە کە "ئەنجومەنی وەزیران چەند پێشنیار و ڕاسپاردەیەکی ئەنجومەنی ڕاژەی گشتیی پەسەند کرد لە پێناوی بە دامەزراوەییکردنی زیاتری کەرتی وەزیفەی گشتیی و هێزی کار لە دامەزراوەکانی هەرێم، هەروەها سەرجەم وەزارەتەکانیش ڕاسپێردران کە هاوکاری ئەنجومەنی ڕاژەی گشتی بکەن بۆ جێبەجێکردنی ئەو بڕیارانەی پەسەندکران، فەرمانگەی هەماهەنگیی و بەدواداچووونیش ڕاسپێردرا بۆ ڕەخساندنی هەماهەنگی بۆ ئەم مەبەستە."

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار