ئاسایشی هەولێر دوو کەس بە تۆمەتی خاوەندارییەتی چەناڵی "بەدڕەوشتی" دەستگیر دەکات

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی 

ئاسایشی هەولێر رایگەیاند دوو کەسیان دەستگیرکردووە کە خاوەنی چەناڵی "بەدڕەوشتی" بوون لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و "هەڕەشە"یان لە خەڵک کردووە.

ئاسایشی هەولێر لە راگەیاندراوێکدا دەڵێت بەبڕیاری دادوەری لیکۆڵینەوەی ئاسایش دوو تۆمەتبارییان دەستگیرکردووە کە خاوەنی چەند چەناڵێکن لە تۆڕی کۆمەڵەیەتی تیلیگرام "بەناوەکانی (ز ، م ، ع ) و ( أ ، ق ، أ) کە لە لێکۆڵینەوەکان دەرکەوت کە خاونی چەند چەناڵێکن لە تۆڕی تیلیگرام بەناوەکانی (ڕیکۆردی هەڕەشەکان لێرەیە ، ڤیدۆی کچەکەی ک، ژنم هەیە بۆ، CTS)هەروەها گرتەڤیدۆی چەندین ئافرەت و پیاویان لایەو لەبەرامبەر پارە یان کارتی مۆبایل بۆ کەسانی تریان ڕەوانە کردوە,هەروەها بازرگان و بەکارهێنەری ماددەی هۆشبەریش بوون."

ئاسایشی هەولێر باس لەوەش دەکات ئەو کەسانە "دور لەڕەوشت و داب و نەریت و بەها کۆمەڵایەتیەکان بەشێوەی (ڕاستەو خۆ /لایڤ) لەتۆڕەکۆمەڵایەتیەکانەوە بانگەشەیان بۆ کاری بەدڕەوشتی و هەڕەشەیان لە خەڵک دەکرد."

هاوکات بەرێوبەرایەتی ئاسایشی هەولێر داوا دەکات هەرکەسێک سکاڵای یاسای لەسەر ئەو دوو تۆمەتبارە هەیە لەڕێگای دادگاوە دەتوانێت سکاڵایان لەسەر تۆمار بکات. 

 

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار