هێرشكرایهسهر بنکەی سەربازی هێزهكانی ئەمریکا له ههولێر

2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە لەڕێگەی درۆنێكەوە هێرشکرایەسەر بنكەی هێزەكانی ئەمریكا لە ناو فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێرو بەڕێوەبەرایەتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێریش ڕەتیدەکاتەوە کە فڕۆکەخانە بۆ گەشتە ئاسمانییە ناوخۆییو نێودەوڵەتییەکان دابخات بەهۆی ئەو بۆردومانە ئاسمانییەوە کە ڕوبەڕوی بۆتەوە.
گروپی مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق ئهمڕۆ پێنجشهممه له راگهیهندراوێكدا باسی لهوهكردوه، لە "تۆڵه"ی ئهو هێرشهكانهی دژی خەڵکی غەززە ئەنجامدەدرێن، ھێزەکانیان ھێرشیان کردوەتەسەر بنکەی سەربازی ئەمریکا لە فڕۆکەخانەی ھەولێر.
ئاماژهی بهوهشكردوه، "ھێرشەکە لە رێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانهوه ئەنجامدراوە و ئامانجهكهی پێكاوه"، بهڵام زانیاری دیكهی نهخستوهتهڕو.
لە دوای هێرشەکان میدیا ناوخۆییەکانو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ئاماژەیان بەوەکردوە، فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر بەهۆی بۆردومانی ئاسمانییەوە گەشتە ئاسمانییە ناوخۆییو نێودەوڵەتییەکان ڕاگرتوه لەم بارەیەوە ئەحمەد هۆشیار بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر بەئاژانسی هەواڵی شەفەقی وتوه، "هەواڵی ڕاگرتنى گهشته ئاسمانیهكان لهفڕۆکەخانەکانی هەولێر ڕاست نییەو هاتوچۆی ئاسمانی لەفڕۆکەخانە ئاساییەو بهردهوامه".
لەم پەیوەندەدا بەپێی راگەیەندراوی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا لە ١٧ی مانگی رابردوەوە تا ئێستا نزیکەی ٧٠ ھێرش بۆ سەر ھێزەکانیان لە عێراق و سوریا ئەنجامدراوە و ٦٢ سەربازییان برینداربوون هاوکات ژمارەی ھێزەکانی ئەمریکا لە عێراق نزیکەی دوو ھەزار و ٥٠٠ و لە سوریاش ٩٠٠ سەربازە.
