لە دادگای فیدراڵی سکاڵا لەسەر سەرۆکی حکومەت و وەزیری دارایی تۆمار کرا
.jpg)
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ژمارەیەك فەرمانبەری هەرێمی كوردستان لە دادگای باڵای فیدراڵی عێراق سكاڵایان لەسەر سەرۆك وەزیرانو وەزیری دارایی هەرێمی كوردستان تۆماركردووە.
نۆ فەرمانبەری هەرێمی كوردستان لە دادگای باڵای فیدراڵی عێراق سكاڵایان لەسەر مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتو ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی تۆماركردووە، رۆژی یەكشەممەی هەفتەی داهاتوو، دادگای فیدراڵی یەكەم دانیشتنی دادبینی لەسەر سكاڵای ئەم فەرمانبەرانە بەڕێوەدەبات.
سكاڵاكارەكان بریتین لە هەریەكە لە (ئەژی بەرزان عارف- محەمەد حسێن كەریم- خەبات لەتیف عارف- نەجمەدین محەمەد ساڵح- دلاوەر عەلی محەمەد- ئاوات ئازاد محەمەد تاڵ- دڵشاد محەمەد ئەمین- سامان عەلی ساڵح- رێبوار باهیر ئەحمەد).
سکاڵاکە دوای ئەوە دێت کە فەرمانبەرانی عێراق مووچەی مانگی ١١ وەرگرتووەو مامۆستایان و فەرمانبەرانی هەرێم هێشتا مووچەی مانگی نۆیان پێنەدراوە لە دوای بایکۆتکردن و خۆپیشاندانی بەردەوام بۆ دوا کردنی شایستە داراییەکانیان، بڕیاریاندا داواکارییەکانیان ببەنە بەغدا.
لە سکاڵاکەدا کە بڕیارە هەفتەی داهاتوو دانیشتنی لەسەر بکرێت، داوا دەکەن دادگای فیدراڵی هەریەكە لە سەرۆك وەزیرانو وەزیری دارایی هەرێم پابەند بكات بە جێبەجێكردنی دروستی یاسای موچەی فەرمانبەرانی دەوڵەتو كەرتی گشتی ژمارە (22)ی ساڵی 2008ی هەمواركراوی فیدراڵی، بەتایبەتی ماددەكانی (6-7-8-9)ی یاساكە.
هەروەها بڕیارو رێنماییەكانی سەرۆك وەزیرانو وەزیری دارایی هەرێم لەبارەی راگرتنی پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەران هەڵبوەشێنێتەوە.
