لە پارێزگای هەمەدان "خۆپێشاندەرێک" ی کورد لە سێدارەدرا

2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
گەنجێک کە بەشداری لە خۆپێشاندانەکانی ساڵی رابردووی کردبوو لە پارێزگای هەمەدانی ئێران، "بە نهێنی" لەسێدارەدرا.
ئەو خۆپێشاندەرەی لە سێدارە دراوە ناوی میلاد زۆهرەوەندە و تەمەنی 21 ساڵانە. دوای دەستگیرکردنی، سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو.
بەگوێرەی زانیارییەکان، زۆهرەوەند بەرەبەیانی دوێنێ پێنجشەممە 23ـی تشرینی دووەمی 2023 لە زیندانی ناوەندیی هەمەدان لە رۆژئاوای ئێران لەسێدارە دراوە و تەرمەکەی هێشتا رادەستی خێزانەکەی نەکراوەتەوە.
چالاكوانانی رۆژههڵاتی كوردستان له تۆڕه كۆمهڵایهتییهكان باسیان لهوه كردووه، جێبەجێکردنی سزای سێدارهی میلاد، لەژێر كاریگەریی سوپای پاسداران بەڕێوەچوو و ئێستا کەش و هەوای شاری مەلایر بە تەواوی بهسهربازی كراوه.
دەزگای ئیتلاعاتی سوپای پاسداران رێگری لە پێدانهوهی تەرمی میلاد زەهرەوەند بە بنەماڵەکەی کردوه و رایگەیاندووە، کە تەنیا لە حاڵەتێکدا تهرمهكهیان پێدهدرێتهوه کە رێوڕەسمی بەخاكسپاردنی لە شاری مەلایر بەڕێوە نەچێت، ئهوكات تەرمەکەیان رادەست دەکەن.
رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو رایگەیاندووە، پێدەچێت بەخاكسپاردنی ئەم زیندانییە لەسێدارەدراوە بە شەو لە گوندی قشلاق عەبدولکەریمی سەر بە قەزای خەنداب لە مەلایر بەڕێوە بچێت.
ئەم هاوڵاتییە لە خۆپیشاندانەکانی شۆڕشی ژن ژیان ئازادیدا دەستگیرکرا، ناڕەزایەتییەکانی دژی حکومەتی ئێران و خۆپیشاندانەکانی ژینا دوای گیانلەدەستدانی ژینا ئەمینی تەمەن 22 ساڵ لە 16ـی ئەیلوولی 2022 دەستیپێکرد، کە لەلایەن پۆلیسی رەوشتی ئێرانەوە دەستبەسەرکرا و دواتر لە نەخۆشخانەیەکی شارەکە گیانی لەدەستدا.
