لە سلێمانی باندێکی گەورە دەستگیرکران؛ 51 کیلۆگرام مادەی هۆشبەریان پێبوە

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەرێمی کوردستان دەڵێت، دەستیان بەسەر 50 کیلۆگرام مادەی هۆشبەردا گرتووە و سێ تۆمەتباریشیان دەستگیرکردووە کە بازرگانییان بە مادە هۆشبەرەکانەوە کردووە. 

ئەمڕۆ  هەینی 24/11/2023 لەناو بینایی دەزگای ئاسایشی هەرێم لە سلێمانی، لێپرسراوی ڕاگەیاندنی دەزگای ئاسایشی هەرێم و بەرێوەبەری گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان لە وەزارەتی ناوخۆی عێراق کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیان ئەنجامدا.

لە کۆنگرەکەدا دەست بەسەرداگرتنی بڕێکی زۆر ماددەی هۆشبەر راگەیەندرا کە بڕەکەی (51) کیلۆ ماددەی هۆشبەر بوە لە جۆری کریستاڵ.

ئاماژەیان بەوەکرد، ماوەی دو هەفتەیە سەرقاڵی کۆکردنەوەی زانیاری ورد بون و دەرەنجام توانراوە سێ کەس لە ناو ئەو تۆڕە مەترسیدارە دەستگیربکرێت، چونکە دەیانویست ماددەکان لە شاری سلێمانی ساغ بکەنەوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار