عەلی عەلاق: بە شێوەیەکی ڕیشەی چارەسەری قاچاخچێتی بە دۆلارەوە دەکەین

2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
پارێزگاری بانكی ناوەندی ڕایگەیاند، چارەسەری ڕیشەیمان بۆ بنبڕكردنی قاچاخچێتی دۆلار داڕشتووە و زیاتر لە ٤٠ هەژماریشیان بۆ بانكە عێراقیەكان لە دەرەوەی وڵات كردووەتەوە، لێكتێگەیشتنی باش هەیە بۆ ئەوەی دراوی یۆرۆ لە توركیاوە هەناردەی عێراق بكرێت.
عەلی عەلاق پارێزگاری بانكی ناوەندی عێراق لە بارەی گرتنەبەری چەند ڕێكارێكی نوێ بۆ دابەزاندنی بەهای دۆلار و بەرزكردنەوەی بەهای دیناری عێراق بۆ میدیا ناوخۆییەكان دەواو ڕایگەیاند،بە شێوەیەکی ڕیشەی چارەسەری قاچاخچێتی بە دۆلارەوە دەکەین.
عەلی عەڵا رایگەیاند؛ بانکی ناوەندی بەردەوام لە پەیوەندیدایە لەگەڵ وەزارەتی خەزێنەی ئەمەریکا و بانکی فیدڕاڵی ئەمەریکا، جگە لەوەش کۆبونەوەی وەرزیمان هەیە بۆ ئەوەی پێداچونەوە بە کارەکانی پێشودا بکەین.
وتیشی"سەرەتای مانگی داهاتوو لە دوبەی، بانكی ناوەندیی عێراق كۆبونەوەیەك لەگەڵ وەزارەتی خەزێنە و بانكی فیدراڵی ئەمریكا دەكات".
دوپاتیشی کردەوە کە سەرەتای ساڵی داهاتوو كاركردن لە پلاتفۆرمی ئەلیكترۆنی كۆتایی دێت و بانكی ناوەندیی لە پڕۆسەی بەڕێوەبردنی لایەنە جێبەجێكارییەكانی حەواڵەی دەرەكی دەچێتە دەرەوەو كارەكەی تەنیا لە چاودێریكردندا كورت دەبێتەوە.
لە كۆتایدا عەلی عەلاق وتیشی، لێكتێگەیشتنی باش لە نێوان بانكی فیدراڵی و خەزێنەی ئەمریكا هەیە، هیچ سنوورێكیش بۆ پارەی عێراق لە دەرەوەی وڵات دانەنراوە، لە سەرەتای مانگی داهاتووشدا لە دوبەی لەگەڵ گەنجینەی ئەمریكا و یەدەگی فیدراڵی بانكی ناوەندی كۆدەبینەوە.
