چالاکوانێکی شیلادزێ سێ ڕۆژە دەستبەسەرکراوە؛ دوایین پۆستی لەسەر خراپی دۆخی کارەبا بووە
.png)
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
چالاکوانێکی شیلادزێ سێ ڕۆژە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکراوەو تا ئێستا نازانرێت لە کوێ دەستبەسەرە کەسوکارەکەشی دەڵێن لەسەر پۆستێکی فەیسبووک دەستبەسەرکراوە.
ئەو چالاکوانە ناوی عەباس ئەشڤانەو خەڵکی شیلادزێیە و کەسوکارەکەی دەڵێن، پێش دەستگیرکردنی لە فەیسبووک پۆستێکی کردووەو دواتر بە زۆر پێی سڕدراوەتەوە و دواتر لە دووکانەکەی خۆیدا دەستگیرکراوە.
کەسوکاری ئەو چالاکوانە دەشڵێن، دواین پۆستی عەباس ئاشڤان لەسەر دۆخی خراپی کارەبا بووە و نوسیویەتی" شەو رۆژ 9 کاتژمێر کارەبای نیشتیمانی هەیە و لەبیرنەکەن سەیدای مزگینی خۆشی هەیە".
"عەباس ئەشڤان" چالاکوانی ناحیەی شیلادزێیە و دوکانێکی فرۆشتن و دانانی تلستاری لەسەنتەری شیلادزێ هەیە.
لەم بارەیەوە هاوڵاتی پەیوەندی بە "رزگار عوبێد" بەڕێوەبەری ناحیەی شیلادزێوە کرد بەڵام ئامادە نەبوو لێدوان بدات.
