وەزارەتی کارەبا هۆکاری کەمبوونەوەی کارەبای ئاشکراکرد

2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
لەبارەى کەمبونەوەى کاتژمێرەکانى پێدانى کارەباى نیشتمانى، وەزارەتى کارەبا رونکردنەوەیەکى بڵاوکردەوە و رایدەگەیەنێت؛ بەهۆی پرۆسەی چاکسازی لە هەردوو یەكەی وێستگەی خەبات، 300 مێگاوات کارەبا لە ڕۆژی (15)ی ئەم مانگەوە کەم بووەتەوە.
دەشڵێت: تا كۆتایی مانگ پرۆسەکە تەواو دەبێت و وێستگەکە دەکەوێتە کار و ماوەکانی پێدانی کارەبا ئاسایی دەبێتەوە.
دەشڵێت، ئەم چاکسازییە هاوکاتە لەگەڵ بەرزبوونەوەی خواست لەسەر کارەبا بەهۆی سەرماوە، بۆیە ماوەی چەند رۆژێکە کاتەکانی پێدانی کارەبا کەم بووەتەوە.
ڕونکردنەوەکەی وەزارەتی کارەبا لە کاتێکدایە کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبای نیشتیمانی بە شێوەیەکی بەرچاو کەمبۆتەوە، وەزارەتی کارەبا سێ هەزار و 800 مێگاوات کارەبا بەرهەم دەهێنێت، بەڵام لە وەرزە سارد و گەرمەکاندا خواست لەسەر کارەبا بۆ دوو هێندە بەرز دەبێتەوە بە مەشپێدانی کارەبا نزمدەبێتەوە لەو وەرزەدا.
